دەروازە:مەککە/دەستپێک/١

مەککە یان مەککەی پیرۆز، (بە عەرەبی: مکة المکرمة) شارێکی پیرۆزە لای موسڵمانان، مزگەوتی حەرامی تێدایە لەگەڵ کەعبە کە بە قیبلەی موسڵمانان دادەنرێت لە نویژەکانیاندا، مەککە دەکەوێتە حیجازەوە لە شانشینی سعودیە، و پایتەختی ناوچەی مەککەیە، نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە مەدینە و دوورە لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژاواییدا، و نزیکەی ١٢٠ کم لە تایفەوە دوورە لە ئاڕاستەی ڕۆژھەڵاتییەوە، و لە دووری ٧٢کم لە شاری جەدە و کەنارەکانی دەریای سوور، و نزیکترین بەندەر لێوەی بەندەری جددەی ئیسلامییە، و نزیکترین فڕۆکەخانە لێوەی فڕۆکەخانەی مەلیک عەبدول عزیزی نێودەوڵەتییە، مەککە دەکەوێتە یەکتربڕینی پلەی پانی ٢٥/٢١ باکووری، و درێژی ٤٩/٣٩ی ڕۆژھەڵاتی، و ئەم شوێنەش بە یەکێک لە قورسترین پێکھاتووە جیۆلۆجییەکان دادەنرێت، ڕووبەری شاری مەککە ٨٥٠ کم²، ٨٨ کم² خەڵکی تێدایە، و ڕووبەری ناوەندی ناوچەی مزگەوتی حەرام نزیکەی ٦ کم²، و بەرزی مەککە لە ئاستی دەریاوە نزیکەی ٣٠٠ مەترە.