بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:مەدینە/وتارەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتارەکان ١

دەروازە:مەدینە/وتارەکان/١

ڕۆژژمێری کۆچی یان ڕۆژژمێری کۆچیی ھەیڤی (بە عەرەبی: التقویم الھجری) بەشێکە لە ڕۆژژمێری ئیسلامی ئەویش ڕۆژژمێری ھەیڤییە، و بەشێوەیەکی باو بە ڕۆژژمێری کۆچی ناسراوە، پشت بە خولی مانگ دەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و موسڵمانان لە ھەموو شوێنێک بە کاری دەھێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئایینییەکان؛ ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (موحەممەد)د.خ لە مەککەوە بۆ مەدینە لە ی ١٢ی ڕەبیعولئەوەل بەرامبەر ٢٤ی ئەیلولی ٦٢٢ز کراوەتە یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە، لەبەر ئەوە ناونراوە بە کۆچی مانگی. لەگەڵ ئەوەی ڕۆژژمێرەکە لە سەردەمی موسڵماناندا دروستکرا بەڵام ناوی مانگەکان و ڕۆژژمێری مانگی لە سەردەمی نەزانیەوە بەکارھاتبوون، و یەکەم ڕۆژی ڕۆژی ئەم ڕۆژژمێرە ھەینی ١ی موحەڕەمی ساڵی ١ی کۆچی ھەیڤی بوو بەرامبەر ١٩ی تەمموزی ٦٢٢ی زایینی.

زیاتر...