دەروازە:مۆسیقا/چەشنی مۆسیقای ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
20160212 Bochum Symphonic Metal
20160212 Bochum Symphonic Metal

سیمفۆنیک مێتاڵ (ئینگلیزی: Symphonic Metal) جۆرێکە لە مۆسیقا کە دەتوانرێت بوترێت بەشێکە لە مۆسیقای مێتاڵ و ھەموو ئەو کوالیتیانە پێکەوە کۆدەکاتەوە کە لە چەند لقێکی مێتاڵ دا بەکارھاتوون لەگەڵ مۆسیقای کلاسیکی. پێک دێت لە بەکارھێنانی تەپڵ و گیتاری کارەبایی لەگەڵ ئامێری مۆسیقای سیمفۆنی (چەلۆ، کەمان، پیانۆ، ھارپ تاد.) و گۆرانیبێژی ئۆپێرای تێدا بەکاردێت لەگەڵ ئۆرکێسترا، وە ھەروەھا کیبۆرد یاخود سایزەر بەکاردەھێنن (کە زۆرجار لە پاوەر مێتاڵدا بەکاردێت) و زۆربەی گروپە سیمفۆنییەکانیش گۆرانی بێژی ئافرەت بەکاردەھێنن کە بە شێوەیەکی کلاسیکی ڕاھێنانیان پێ کراوە، وە شتێکی دەگمەنیش نییە کە دوو گۆرانی بێژیان ھەبن ئەو جۆرە گروپانە، ھەندێک جار پیاوەکان بە کرێ دەگیرێن یاخود ھەر ئەندامی گروپەکەن بۆ گوتنی بەشی نەڕاندنی گۆرانییەکە. بەناوبانگترین گروپە سیمفۆنییەکان پێکھاتوون لە ئێپیکا، نایتویش و ویتن تێمپتەیشن