دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١) کە بە فەرمی بە «ئەیمی لی» ناسراوە؛ گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و پیانۆژەنێکی کلاسیکی ئەمریکییە. لەپاڵ پیانۆدا چەند ئامێرێکی تریش دەژەنێت، وەک گیتار و ھارپ. دامەزرێنەر، بەڕێوەبەر و گۆرانیبێژی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، لەو کاتەوە لی تەنیا ئەندامی ڕەسەنی گرووپەکەیە کە تێدا ماوەتەوە و نووسەر و ئاوازدانەری سەرەکی گرووپەکەیشە.

بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنسدا، بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە، وەک: «تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی»، «دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە» و «بووکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە.» لی ھەروەھا کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە، بڕێک لەو ھونەرمەندانە بریتین لە دەیڤد ھاجێز، سیزەر و کۆرن. جگە لەمانە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە. لەکاتی پشووەکەی ئێڤەنێسنسدا، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسییەوە کە بریتی بوون لە چیرۆکی شەڕ (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر.
خوێندنەوەی زیاتر...