دەروازە:مۆسیقا/ئامێری ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیانۆ
پیانۆ

پیانۆ (ئینگلیزی: Piano) ئامێرێکی بیستۆکی تەلدارە، چەند چەکوشێکی تایبەت ھەیە کە دەکێشرێت بە تەلەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ، ئەم چەکوشانە لەڕێگەی تەختەکلیلەکانی سەر پیانۆکەوە دەخرێنە جوڵە. ئەم کلیلانە پێکھاتون لە چەند دەنگێکی سەرەکی بە پیتچی جیاواز (بەرز و نزم) لەکاتی لێدانی پیانۆدا پیانۆژەن پەنجەکانی دەنێت بە کلیلە دیاریکراوەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ و لێدانی مۆسیقا. دروست بوونی پیتچ و دەنگی گڕ و بەرز بەھۆی توند کردن و شلکردنەوەی تەلەکانەوە دروست دەبێت. ئەم ئامێرە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٠٠ەکاندا دروست بووە و بەرواری دروستی نەزانراوە. ئەم ئامێرە بە شێوەیەکی زۆرتر لە مۆسیقای کلاسیکی، جاز و سۆلۆدا بەکاردەھێندرێت، ھەروەھا بەکاردەھێندرێت بۆ مەشق کردنی گۆرانیبێژان (تاکو بتوانن نۆتەکانی دەنگیان بناسنەوە) و بەشێکی زۆری ئاوازدانەران ئەم ئامێرە بەکاردەھێنن بۆ نوسینەوەی گۆرانی و ئاواز.

(زیاتر…)