دەروازە:سۆشیالیزم/دەستپێک/١

سۆشیالیزم یان سۆسیالیزم یان کۆمەڵاگری سیستمێکی ئابوورییە کە خوازیاری خاوەنایەتی بە کۆمەڵی ئامرازەکانی پێکھێنان و سەرکردایەتی بە کۆمەڵ لە ئابووریدایە، لە سەرەتادا سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم ھاوواتا بوون بەڵام لە ئێستادا بە دوو سیستەمی جیا دەبینرێن بەوەی لە ڕووی ھزری ئابووری بازاڕ و ئابووری سەرمایەداری جیاوازبوونە، بیروباوەڕێکی دیکەی سۆشیالیزم ئەوەیە کە دەبێت ئامێر و کاڵا بۆ خزمەتکردنی بەکارھێنەر دروستکرێن نەک بۆ قازانجکردن. سۆشیالیزم خۆی وشەیەکی فەڕەنسییە بە مانای دەستە کۆمەڵ دێت، سۆشیالیزم قۆناغێکە کە ئابووری وڵات بەپێی یاسا لە دەستی حکوومەت دایە، دژی سەرمایەداری کە لە دەستی سەرمایەدارەکاندایە.
ئۆین کە پیاوێکی وێڵزی بوو کە یەکەم پەیڕەوانی بانگەوازی سۆسیالیست بوو لە ساڵی ١٨٤١، کە ئێستاش ئۆین بە پێشەنگی بزووتنەوەی ھەرەوەزی چاوی لێدەکرێت، ئۆین پێی وا بوو کە کرێکاران دەبێت خۆیان خاوەنی کارخانە بن و کاریشی لێبکەن ئەوسا بەشە داھات و سوودەکەی لەنێوان خۆیان، کارل مارکس و فرێدریش ئەنگلز چەندین کتێبییان نووسی لەسەر سەرمایەداری و کرێکار و سۆشیالیزم و کۆمۆنیست کە دواییش لە مانیفێستێکیان بڵاوکردەو کە بوو بە ئایدیای کۆمۆنیستی بەنێوی مانیفێستی کۆمۆنیست.
لەماوەی سەدەی نۆزدەھەمیش چەندین شێوە پارتی سۆسیالیستی دروستبوون کە بەباڵی چەپ و باڵی ڕاست ناسران، و ئایدیای سۆسیالیست دیموکراتی کە تێکەڵەیەکی سەرمایەداری و کۆمۆنیزمییە برەوی سەند کە تا ھەنووکەش چەندین پارتی سۆسیالیست دیموکراتی وڵاتەکان بەڕێوە دەبەن لەوێنەی وڵاتی فەڕەنسا.