دەروازە:زانست/کۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناساندن[دەستکاری]

زانست ، لە گشتگرترین ڕاستێنەی خۆیدا، ھەر جۆرە کردە و ڕاھێنانێکی ڕێکخراوی لەسەر زانین بنەڕەتنراو یان شیاوی نواندنە کە دەتوانێت سەرچاوکەی چەشنێک ئاکام یان دەرھاتی شیاوی پێشبینیکردن بێت. لەم ڕاستێنەیەدا، زانست دەکرێت ئاماژەیەک بێت بە کردە یان ڕێکارێکی زۆر شارەزایانە. لە ڕاستێنەی بەرتەسکتری ھاوچەرخیدا، زانست ڕێکخستنێکە بۆ بەدەستھێنانی زانین لە سەر بنچینەی پێڕەوی زانستی.

زانست تێکۆشانێکی بەردەوامە بۆ دۆزینەوە و زۆرکردنی تێگەیشتن و زانینی مرۆڤ لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی یاسامەندەوە. بە کەڵکوەرگرتن لە شێوازگەلی دەستبەسەرداگیراو، زانستمەندان، بەڵگەی شیاوی ڕوانین بۆ دیاردە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان کۆدەکەنەوە، دراوەگەلی شیاوی پێواندنی گرێدراوی ڕوانینەکان تۆماردەکەن، زانیارییەکان شیدەکەنەوە، ئەوکات سەبارەت بە چۆنیەتیی کارکردنی شتەکان ڕاڤەی بیردۆزی ئاوادەکەن. پێڕەوەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی ئەم دوو قۆناغە لەبەردەگرن:

١- پێکھێنانی گریمانەکان سەبارەت بە چۆنیەتیی کاری دیاردەکە. ٢- تاقیکردنەوە، کە ئەم گریمانەگە لە ژێر ھەلومەرجی دەستبەسەرداگیراودا ھەڵدەسەنگێنێت.

ھەروەھا زانستمەندان، لێیان چاوەڕواندەکرێت کە زانیارییەکانیان بڵاوبکەنەوە تاکو زانستمەندانی دیکە بتوانن بۆ دووبارە پشکنینی دەرەنجامەکانی ئەوان تاقیکردنەوەی ھاوشێوە بکەن. لە ئاکامەکانی ئەم ڕەوتە توانای تێگەیشتنی باشتر لە ڕووداوەکانی ڕابردوو و ھەروەھا پێشبینیکردنی باشتری ڕووداوەکانی داھاتووی ھاوچەشنە.


زیاتر...

دەزانی؟[دەستکاری]

  • ئایا دەزانی کە زانای کورد ئەلجەزەری یەکەم کەس بووە لە مێژوودا کە ڕۆبۆتی درووستکردووە لە ساڵەکانی (١٢٠٠ز).
  • ئایا دەزانی کە زانا ئەلخەوارزمی یەکەم کەس بووە کە کتێبی لەسەر زانستی (الجبر - algebra) داناوە و بە داهێنەری ئەو زانستە دادەنرێت.

وتاری هەڵبژێردراو[دەستکاری]


کاربۆن (بە ئینگلیزی: Carbon) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ، ھێمای کیمیایی (C)ە ، ژمارەی گەردیلەیی (٦)ە ، یەکێکە لە نا کانزاکان ، ھاوھێزی چوارە ، لە سروشتدا بە زۆر شێوە دەبینرێ. کاربۆن لە ھەموو بوارەکانی ژیان بەشدارە ، بە تایبەتی کیمیای ئەندامی. یەکێکە لە نا کانزاکان ، توانای دروست کردنی بەندی ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە توخمەکان ، لە پێکھاتەی زیاتر لە دە ملیۆن ئاوێتەدا بەشدارە ، لەگەڵ ئۆکسجین یەک دەگرێ بۆ پێکھێنانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە زۆرگرنگە لە گەشەکردنی ڕووەک. لەگەڵ ھایدرۆجین یەک دەگرێ بۆ پێکھێنانی ھایدرۆکاربۆنەکان کە لە زۆربەی پیشەسازییەکان بەکاردێ . وە لەگەڵ ئۆکسجین و ھایدرۆجین یەک دەگرێ بۆ پێکھێنانی ترشە چەورییەکان کە پێویستە بۆ ژیان وە ھەرورھا ئەستەری لێ دروست دەکرێ کە تام و بۆنی میوەی لێ دێ . ھەروەھا (C-١٤) بەکاردێ لە دیارکردنی تەمەن بە ڕێگای تیشک.

توخمی کاربۆن تایبەتمەندی خۆی ھەیە چونکە زۆر شێوەی ھەیە لە نەرمترین شێوە (گرافیت) بۆ ڕەقترین شێوە (ئەڵماس) وە ھەروەھا توانایەکی زۆری ھەیە بۆ دروست کردنی بەندی ھاوبەش لەگەڵ توخمەکانی تر وە ھەروەھا لەگەڵ گەردیلەی تری کاربۆن.


زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو[دەستکاری]

وێنەی زیندەوەری Phyllorhiza punctata کە ناسراوە بە ماسی جەلی ئوسترالی.


ژیاننامەی هەڵبژێردراو[دەستکاری]

ئەلبەرت ئاینشتاین (بە ئینگلیزی: Albert Einstein /ˈælbərt ˈnstn/; ئەڵمانی: [ˈalbɐt ˈaɪnʃtaɪn] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن) ;(لەدایکبوون ١٤ی ئازاری١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥) زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی پەرە بدات بە بیردۆزە ڕێژەییە تایبەتی و گشتییەکان کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیای مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەهۆی یاسای یەکسانی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین هاوکێشەی جیهان وە هەروەها توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەست بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی دادەنرێت بە کاریگەترین فیزیازانی سەدەی بیستەم. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە کۆچی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەنیشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەریەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن.


زیاتر...

پۆلەکان و بابەتەکان[دەستکاری]

زیندەزانی کیمیا فیزیا بیرکاری




زانایان مێژوو گەردوونناسی تەکنۆلۆژیا
Source




پۆلەکان[دەستکاری]

کار بۆ ئەنجامدان[دەستکاری]


بەکارهێنەرانی بەڕێز دەتوانن ئەمانەی خوارەوە دابنێن یان وەربگێڕن :