بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:دەیەی ٢٠١٠/وتاری ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتاری ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:دەیەی ٢٠١٠/وتاری ھەڵبژێردراو/١

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ یاخود مۆندیالی ٢٠١٠ نۆزدەیەمین جامی جیھانییە. لە وڵاتی ئەفریقای باشوور خانەخوێ کرا،کە لە ١١ی حوزەیران تا ١١ی تەممووزی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو.داواکاری بۆ میوانداری کردنی ئەم خوولەی پاڵاوانییەتیەکە تەنها بۆ وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا بوو.دوای پێشکەشکردنی داواکان، لە ساڵی ٢٠٠٤ فیفا، باشووری ئەفریقای هەڵبژارد لە نێوان میسر و مەغریب بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم وڵاتی ئەفریقیا کە میوانداری جامی جیهانی بکات .یارییەکان له ١٠ یاریگا لە ٩ شاری جیاوازی ئەفریقای باشوور ئەنجامدران.یەکەم یاری خوولەکە لە نێوان هەڵبژاردای ئەفریقای باشوور و مەکسیک لە یاریگای سۆکەر ستی لە جۆھانسبێرگ گەورەترین شاری وڵاتەکە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٨٤ هەزار هاندەر بەڕێوەچوو. سی و دوو هەڵبژاردە لەم خوولە بەشدارییان کرد،لە یاریی کۆتایی ئیسپانیا توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا بباتەوە بە دوای ئەوەی ئەندرێس ئەنێستا لە خولەکەی ١١٦ ی کاتی زیاد کراو پێشکەوەوە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای بردنەوە لە ئۆڕگوای بە ئەنجامی ٣–٢ توانی پلەی سێیەم بەدەست بھێنێت و پلەی چوارەمیش بوو بەشی ئۆڕگوای.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:دەیەی ٢٠١٠/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧) ڕێفراندۆمێک بوو لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان کرا. سەرەتای دروستبوونی دەنگۆی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کاتێک ناکۆکی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دروست بوو و لەلایەکی دیکەیشەوە شەڕی داعش لە عێراق دەستی پێکرد.[ژێدەر پێویستە] (تەواوی وتار...)

زیاتر...