دەروازە:ئەنیمێ و مانگا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەروازە:ئەنیمێەوە ڕەوانە کراوە)

دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

بەخێربێن بۆ دەروازەی ئەنیمێ و مانگا!
ھەنووکە ٣١٨ وتار لە دەروازەی ئەنیمێ و مانگا ھەیە.

ئەنیمێ (アニメ) بریتییە لەو وێنە جووڵاوانەی کە لە ژاپۆن دروست دەکرێت. ئەنیمێ کە بە دەست یاخود بە کۆمپیوتەر دروست دەکرێت بە تایبەتمەندی کەسایەتی و پێشینەکانییەوە دەناسرێتەوە، کە لە ڕووی سۆمایی و بابەتی لەگەڵ وێنە جووڵاوەکانی تر جیایان دەکاتەوە. چیرۆکەکانی جۆرەھا کەسایەتی خەیاڵی و مێژوویی لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا ڕووداوگەلێکی خەیاڵی و مێژوویی لە سات و کاتێکی دیاریکراو لە خۆ دەگرێت. ئەنیمێ بینەر لە جێندەری جیاواز بە ئامانج دەگرێت. ئەنیمێ بە شێوەیەکی سەرەکی لەتەلەڤیزیۆنەکانەوە پەخش دەکرێت، یاخود بە شێوەی دی ڤی دی یان بلوڕەییەوە دەفرۆشرێت، ھەروەھا لە دوای پەخشکردنی یاخود لە کاتی پەخشکردنی بە شێوەی ئۆڤا بڵاودەکرێتەوە. ھەندێک جار ھەندێک لە یارییە ئەلکترۆنییەکان چەند دیمەنێک لە وێنەی جووڵاو لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش ھەرە بە ئەنیمێ دادەنرێن.

مانگا (漫画) کۆمێکی ژاپۆنییە. مانگا لە تێکەڵەی ئۆکیو و شێوازی ڕۆژاوایی لە وێنەکێشان گەشەی کردووە، فۆرمەکە ئێستای لە دوای جەنگی جیھانی دووەم وەرگرتووە، بە شێوەیەکی گشتی بە ڕەش و سپی چاپ دەکرێن بەڵام بەشە پێشەکییەکانی بۆ ناساندان بە ڕەنگا و ڕەنگی بڵاو دەکرێتەوە، و لە سەرەوە بۆ خۆرارەوە و لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێندرێتەوە بە ھاوشێوەی خوێندنەوەی ژاپۆنی. لە ڕووی ئابوورییەوە، مانگا بە تۆمارکردنی ٢٤ بلیۆن یەن لە بازاڕی یابان و بە ١٨٠ ملیۆن دۆلار لە بازاڕی ئەمریکا نوێنەرایەتی دەکات. نووسەری مانگا پێی دەوترێت مانگاکا (Mangaka).

ئەنیمێ و مانگا زۆرێک دیمۆگرافیای ھەیە کە ھەر یەکێکی تایبەتە بە تەمەنێک، چونکە ھەندێک لە ئەنیمێکان باس لە ڕەوشت دەکات یان ھەندێ شت کە گوونجاو نییە بۆ منداڵ یان ھەرزەکاران؛ و چەندەھا جۆری ھەیە بۆ نموونە وەرزشی و کۆمیدی و شۆجۆ و قوتابخانەیی و چەندەھا جۆری تر.

وتاری ھەڵبژێردراو

بەرگی سەرەوەی قەپێلکێکی دی ڤی دی کە زنجیرەکەی تێدا ھەڵگیراوە، ١٩٩٩.

گەشتەکانی مارکۆ (بە ژاپۆنی: 母をたずねて三千里) زنجیرەیەکی کارتۆنیی ژاپۆنییە و لە بەرھەمھێنانی ھاوبەشگای نیپۆن ئەنیمەیشنە. لە ساڵی ١٩٧٦ لە لایەن ئیزاو تاکاھاتایە کاری دەرھێنانی بۆکراوە، چیرۆکی زنجیرەکە لە ڕۆمانی (دڵ)وەرگیراوە کە ھی نووسەر (Edmondo De Amicis)ە، دەرھێنەر لەژێڕناوی (Dagli Appennini alle Ande)کاری بۆکردووە کە کۆی چیرۆکەکەی لە ٥٢ زنجیرەی تەلەڤژیۆنی نمایش کردووە. بۆ یەکەم جار زنجیرەکە لەسەر سەکۆی شانۆیی World Masterpiece نمایش کرا، ئەم شانۆیە سەکۆیەکی بەناوبانگی شانۆیییە کە ساڵانە ھەموو ئەم زنجیرانەی لێ نمایش دەکرێت کە لەلایەن دەرھێنەرە ژاپۆنییەکانەوە بەرھەم دێن بەتایبەت ئەو بەرھەمانەی پشتیان بە چیرۆکی فۆلکلۆری و ژیاننامە جۆربەجۆرەکانەوە بەستووە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کەسایەتی ھەڵبژێردراو

مۆنکی دی. لوفی (بە ژاپۆنی: モンキー・D・ルフィ ) (بە ئینگلیزی: Monkey D. Luffy) "کڵاو شەپقە" لەبەر ئەوەی بەو ناوەوە زۆر بانگ دەکرێت، ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵی و پاڵەوانی سەرەکی ئەنیمێ و مانگای زنجیرەی وەن پیسە کە لەلایەن ئییچیرۆ ئۆدا دروست کراوە. ئەو لەو چەتانەیە کە میوەی شەیتانی (بریتییە لە میوەیەکی نەفرەت لێکراو کە خاوەنەکەی هێزێکی ناسروشتی هەیە بەڵام ناتوانێ مەلە بکات) خواردووە، وە ئەو میوەیەی لوفی خواردێتی بریتییە لە میوەی (مطاطا).

زیاتر...

دەنگی ھەڵبژێردراو

دیالۆگی ھەڵبژێردراو

شیھۆ: «کە تەواوت کرد مێزەکە پاک بکەوە ئینجا خواردنی نیوەڕۆی باوکم ببە بۆی بۆ کتێبخانەکە.»
شیزوکو: «ھا!»
شیھۆ: «مەبەستت چییە لە «ھا»؟ تۆ ھەر ئێستا دەچیت بۆ کتێبخانەکە. یان دەتەوێت من لەجیاتی تۆ بچم؟ ئەو کاتە تۆ دەتوانیت تەوالێتەکە، گەرماوەکە و ڕاڕەوەکە پاک بکەیتەوە. ئینجا بچیت بۆ دوکانی بەقاڵەکە، کە جلەکان وشک بوونەوە، دەقیان بکەیت. چەرچەف و جێی نووستنەکان ڕێک بخەیت و نانی ئێوارە ئامادە بکەیت. چۆنە؟»
شیزوکو: «دواتر دەتبینمەوە! وەی!»

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان