دەروازە:ئێنەمێ و مانگا/مانگا
مانگا (بە ژاپۆنی 漫画؛ بە ئینگلیزی Manga)) نوسینی نەخشێنراوی ژاپۆنین، که پەیوەندیان بە ستایلێکی بە ناوبانگی سەدەی نۆزدەیەمی ژاپۆنەوە هەیە. دەستەواژەی مانگا لە دەرەوەی ژاپۆن بۆ هونەری چیرۆکی وێنەداری بەرهەم هاتوو لە ژاپۆن بە کارد، زۆرجار ئەم وشەیە بەرامبەر وشەی کۆمێکسی ئەمریکی بەکاردێت، ئەگەرچی کۆمێکس و مانگا لە شێوازی نیگار و رواڵەتدا جیاوازن. لە ژاپۆن، خەڵکى لە ھەموو تەمەنەکان مانگا دەخوێننەوە. مانگا زۆر جۆری ژێنرای ھەیە لەوانە: ئاکشن، سەرکێشی، بازرگانی، کۆمیدی، بەدواداچوون، رووداوی مێژوویی، ترس، خۆشەویستی، زانستی، خەیاڵ وفانتازی، سێکسی، وەرزش ویاری، وھەروەھا جۆری تر. ھەرچەندە مانگا بەشێکە لە ھونەری رابواردنی ژاپۆنی، بەڵام لەبەر ناوبانگیان وەرگێراون بۆ زمانی تر لەوانە ئینگلیزی وفەرەنسی و کوردیش. ئێنەمێ و مانگا ھاوبەشن لە چەند تایبەتمەندییەک، لەوانە: زیادەڕەوی کردن لە رواڵەتی فیزیکی، لە ھەموویان دیارتر چاو گەوەریی لە رووخساردا.