بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازەی سنووریی سێمالکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەروازەی سنووریی سێمالکە
وڵاتسووریا
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای حەسیچە
پۆتانی شوێن٣٧°٥′٢١″N ٤٢°٢١′٩″E
Map

دەروازەی سنووریی سێمالکە دەروازەیەکی سنووری ڕووباری سووریایە لە نێوان سووریا و ھەرێمی کوردستان بەسەر ڕووباری دیجلە. دەروازەکە دەکەوێتە پارێزگای حەسیچە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بەرامبەر دەروازەی سنووری پێشخابوور لە پارێزگای دھۆک لە سنووری ھەرێمی کوردستان.[١]

کردنەوە

[دەستکاری]

دەروازەی سنووریی سێمالکە (پێشابوور) لە نێوان باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا و ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٣ کرایەوە، ئەوەش دوای کۆبوونەوەی ھەولێری نێوان ئەنجومەنی گەلی ڕۆژاوای کوردستان و ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد، بە سپۆنسەری مەسعوود بارزانی. لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی دەروازەیەکی سنووری نێوان باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا و ھەرێمی کوردستان، ڕێگە بە بازرگانی و گواستنەوەی نەخۆش بۆ چارەسەر لە ھەرێمی کوردستان بدرێت.[٢]

گرنگی

[دەستکاری]

دەروازەی سێمالکە بە یەکێک لە دەروازە سنوورییە گرنگەکانی نێوان سووریا و ھەرێمی کوردستان دادەنرێت، ھاوکات خاڵێکی گەورەی دەروازەی نێونەتەوەییە. ئەو پەڕینەوە بۆ بازرگانی و گواستنەوەی نەخۆش لە ناوچەکانی سووریاوە بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری پزیشکی بەکاردێت. لەم دواییانەدا سەردانی مەدەنی لە نێوان ھەردوولاش دەستی پێکردووە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. محرر 38 (٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «إدارة "سيمالكا" تتراجع عن الإغلاق الكامل وتنتقد الجانب العراقي». عنب بلدي (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  2. https://web.archive.org/web/20181021160409/http://www.kurdistan24.net/ar/news/53ea370c-bc99-4687-bd21-ece7cebd0890
  3. https://web.archive.org/web/20160810053039/http://www.enabbaladi.net/archives/84865