بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازەی سنووریی ئەلقائیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەروازەی سنووریی ئەلقائیم
بەشێکە لەسنووری سووریا و عێراق
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیQ111951988
پۆتانی شوێن٣٤°٢٣′٥٢″N ٤٠°٥٨′٣٨″E
Map

دەروازەی سنووریی ئەلقائیم دەروازەیەکی سنووریی وشکانی عێراقە لە پارێزگای ئەنبار لە قەزای ئەلقائیمی عێراق، تەنیشت ناوچەی ئەلبووکەمالی سووریا. ئەو پەڕینەوەیە بۆ گواستنەوەی سەرنشین و کەلوپەل بەکاردێت. [١]

کورتە

[دەستکاری]

دەروازەی سنووری ئەلقائیم، ڕۆژاوای شاری ڕەمادی، بە مەودای ٣٦٠ کیلۆمەتر لە نێوانیاندا، دوای کۆنترۆڵکردنی لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ساڵی ٢٠١٤ داخرا. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧، حکوومەتی عێراق شاری ئەلقائیمی وەرگرتەوە و دواتر دەروازەکەی لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠١٩ کردەوە ھەرچەندە ھێشتا کارکردن تێدا پچڕ پچڕ بوو، لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢، کاتێک ڕاگەیەندرا کە دوای تەواوکردنی ئامادەکاری و ڕێکخستنە پێویستەکان دەکرێتەوە. [٢] دەروازەی سنووریی ئەلقائیمی عێراق بەرامبەر دەروازەی سنووریی ئەلبووکەمال لە سووریایە. [٣] عێراق سێ دەروازەی سنووری لەگەڵ سووریا ھەیە: دەروازەی سنووری ڕەبیعە لە پارێزگای نەینەوا، دەروازەی ئەلوەلید لە پارێزگای ئەنبار و دەروازەی ئەلقائیم لە پارێزگای ئەنبار. دەروازەی ئەلقائیم بچوکترینە. [٤] ئەحمەد خەلەف ئەلدولەیمی پارێزگاری ئەنبار لەکاتی کردنەوەی دەروازەی قائیم لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕای گەیاند کە «کردنەوەی دەروازەکە دەبێتە دەروازەی سەرەکی و لە ڕێگەی سێ دەروازەی سنوورییەوە عێراق بە سووریاوە دەبەستێتەوە کە گرنگترینیان ناوەندی سنووری قائیمە». [٢] حکوومەتی عێراق لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، دەروازەی ئەلقاعیمی داخست، دواتر لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا بەشێکی دەروازەکەی کردەوە، بۆ چوونە ژوورەوە و دەرچوونی کەسانی گیرخواردوو لەو دوو وڵاتە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «mcbpc.gov.iq-->Secure Gateway». mcbpc.gov.iq. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. 1 2 «فتح منفذ القائم الحدودي بين العراق وسوريا للمسافرين ونقل البضائع». IQ News. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «العراق.. افتتاح منفذ القائم الحدودي مع سوريا». www.aa.com.tr. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «بعد إغلاقه 6 سنوات.. إعادة فتح معبر القائم بين العراق وسوريا». العربية (بە عەرەبی). ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.