دێنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
تۆپۆگرافیای ئێران
دیمەنی کێوی دێنە

ناوچەی دێنە یان کێوی دێنە بڕیتییە لە سنوری سروشتی نێوان کوردستان و ناوچە فارسەکان لە خۆڕھەڵاتی کوردستان، ھەڵکەوتەی ناو زنجیرە چیای زاگرۆسە کە درێژییەکەی ٨٠ کم دەبێت بە پانی ١٥ کم ناوچەکانی ئەسفەھان و بەختیاری لەکوردستان جیادەکاتەوە.

چیای دێنە زیاتر لە ٤٠ لوتکە شاخ لەخۆدەگرێت بەرزترینیان ٤٤٠٩ مەترە لەئاستی ڕوی دەریاوە.

ساڵانە نزیکەی ٦٠٠ بۆ ١٨٠٠ ملم بارانی لێ دەباڕێت بەھۆیەوە ھەزاران جۆگەلە ئاو دروست دەبێت و سەرەنجام ڕووباری کاروونی لێ دروست دەبێت.

لەڕوی جیۆلۆجییەوە ناوچەی دێنە ھەروەک ناوچەی شاری سنەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]