دێر بەلەح
دێر بەلەح | |
---|---|
بە عەرەبی: دير البلح | |
![]() | |
ناو بە زمانی فەرمی | دير البلح |
وڵات | دەوڵەتی فەلەستین |
پایتەختی | پارێزگای دێر بەلەح |
دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای دێر بەلەح، کەرتی غەززە، Gaza Subdistrict |
ناوچەی کاتی | UTC+02:00، UTC+03:00 |
پۆتانی شوێن | ٣١°٢٥′٠″N ٣٤°٢١′٠″E |
سەرۆک | ئەحمەد کورد |
دانیشتووان | ٤٩٬٧٥١ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٠ مەتر |
ڕووبەر | ١٤٫٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
![]() | |
دێر بەلەح (بە عەرەبی: دیر البلح) شارێکی فەلەستینییە لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە و پایتەختی ئیداری پارێزگای دێر بەلەح لە ویلایەتی فەلەستینە. دەکەوێتە زیاتر لە ١٤ kiloمەتر (٨٫٧ mi) باشووری شاری غەززە. ژمارەی دانیشتووانی شارەکە لە ساڵی ٢٠١٧دا ٧٥ ھەزار و ١٣٢ کەس بووە شارەکە بە خورما ناسراوە، کە ناوی لێنراوە.
دێر بەلەح مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایییەکانی سەردەمی برۆنزی کاتێک وەک بنکەیەکی قەڵادار بۆ شانشینی نوێی میسر کاری کردووە. خانەقایەک لەوێ لەلایەن دەروێشی مەسیحی ھیلاریۆن لە ناوەڕاستی سەدەی چوارەمی زایینی دروست کراوە و لە ئێستادا پێدەچێت شوێنی مزگەوتێکی تایبەت بە سانت جۆرج بێت کە لە ناوچەکەدا بە ئەلخدر ناسراوە. لە کاتی شەڕەکانی خاچپەرستان – ئەیوبییەکاندا، دێر بەلەح شوێنی قەڵایەکی ستراتیژی کەنار دەریا بوو کە بە «داروم» ناسرابوو کە بەردەوام کێبڕکێی لەسەر بوو و ھەڵوەشێنرایەوە و لەلایەن ھەردوو لایەنەوە ئاوەدانکرایەوە تا دوا ڕووخاندنی لە ساڵی ١١٩٦. دواتر شوێنەکە گەشەی کرد و بوو بە گوندێکی گەورە لەسەر ڕێڕەوی پۆستی سوڵتانییەتی مەملوکەکان (سەدەی ١٣–١٥). لە سەردەمی عوسمانییەکان تا کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم وەک کورسی ئەسقەفییەکانی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی قودس کاری کردووە.
لەژێر کۆنترۆڵی میسردا،دێر بەلەح کە ژمارەی دانیشتووانەکەی سێ ھێندە زیادی کردووە بەھۆی لێشاوی پەنابەرانەوە لە شەڕی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، شارۆچکەیەکی کشتوکاڵی ئاوەدان بوو تا ئەو کاتەی لە شەڕی شەش ڕۆژەدا لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستی بەسەردا گیرا. دوای ٢٧ ساڵ لە داگیرکاری ئیسرائیل، دێر بەلەح بووە یەکەم شار کە لە ساڵی ١٩٩٤دا کەوتە ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینەکانەوە. لە سەرەتای سەرھەڵدانی ئینتیفادەی دووەمەوە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە، شاھیدی دەستدرێژی زۆرجار لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بووە بە ئامانجی ڕاگەیەندراوی ڕاگرتنی تەقەی موشەکی قەسام بۆ ناو ئیسرائیل.[١][٢][٣] ئەحمەد کورد ئەندامی حەماس لە کۆتایی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٥ بە سەرۆکی شارەوانی ھەڵبژێردرا.[٤][٥]
تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ کەمپێکی چادردار لەدێر بەلەح دامەزرا. «کەمپی زەردەخەنەی ھیوا» لەلایەن مانگی سووری فەلەستینییەوە بەڕێوەدەبرێت و چاودێری و ئاسانکاری بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابین دەکات.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «US Calls on Israel to Withdraw». BBC News. ٢٨ی ئابی ٢٠٠١. لە ٨ی ئایاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «Fresh incursion in Gaza». BBC News. ١٤ی شوباتی ٢٠٠٢. لە ٨ی ئایاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «A New Role for Hamas: Running Gaza's Cities». The New York Times. ٢٧ی ئایاری ٢٠٠٥. لە ٩ی ئایاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «Hamas Dominates Local Vote in Gaza». The Washington Post. ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥. لە ١ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ Scott Wilson (٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٥). «Israeli Pullout Creates Political Opportunity: Shift of Gaza Land and Assets to Palestinians Sharpens Hamas-Fatah Rivalry». The Washington Post. لاپەڕە A٢٥. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ Hatem Khaled؛ Mohammed Salem (١٠ی ئابی ٢٠٢٤). «Middle East New Gaza camp offers relief for Palestinians with disabilities amid war». لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە – لەڕێگەی www.reuters.com.
کتێبنامە
[دەستکاری]- Barron, J.B.، ed. (١٩٢٣). Palestine: Report and General Abstracts of the Census of 1922. Government of Palestine.
- Bitton-Ashkeloni، Bruria (٢٠٠٤). Christian Gaza In Late Antiquity. BRILL. ژپنک ٩٠٠٤١٣٨٦٨٤.
- Bunson، Margaret (٢٠٠٢). Encyclopedia of Ancient Egypt. Infobase Publishing. ژپنک ١-٤٣٨١-٠٩٩٧-٠.
- Burgel، J. Christoph (١٩٨٥). Islam in the Mirror of Contemporary Literature of the Islamic World. BRILL Archive. ژپنک ٩٠٠٤٠٧٧٠٧٣.
- Caridi، Paola (٢٠١٢). Hamas: From Resistance to Government. Seven Stories Press. ژپنک ٩٧٨-١-٦٠٩٨٠-٠٨٣-٣.
- Conder، C.R.؛ Kitchener، H.H. (١٨٨٣). The Survey of Western Palestine: Memoirs of the Topography, Orography, Hydrography, and Archaeology. Vol. ٣. London: Committee of the Palestine Exploration Fund.
{{cite book}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|بەستەری نووسەر2=
و|بەستەری نووسەر=
دیاری کراوە (یارمەتی) - Department of Statistics (١٩٤٥). Village Statistics, April, 1945. Government of Palestine.
- Guérin، V. (١٨٦٩). Description Géographique Historique et Archéologique de la Palestine (بە فەرەنسی). Vol. ١: Judee, pt. ٢. Paris: L'Imprimerie Nationale.
- el-Eini، Roza (٢٠٠٦). Mandated Landscape: British Imperial Rule in Palestine, 1929–1948. Psychology Press. ژپنک ٠-٧١٤٦-٥٤٢٦-٤.
- Ellenblum، R. (٢٠٠٣). Frankish Rural Settlement in the Latin Kingdom of Jerusalem. Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٥٢١٨٧-١.
- Hadawi، S. (١٩٧٠). Village Statistics of 1945: A Classification of Land and Area ownership in Palestine. Palestine Liberation Organization Research Center.
- Hartmann، M. (١٨٨٣). «Die Ortschaftenliste des Liwa Jerusalem in dem türkischen Staatskalender für Syrien auf das Jahr 1288 der Flucht (1871)». Zeitschrift des Deutschen Palästina-Vereins. ٦: ١٠٢–١٤٩.
- Hütteroth، W. -D.؛ Abdulfattah، K. (١٩٧٧). Historical Geography of Palestine, Transjordan and Southern Syria in the Late 16th Century. Erlanger Geographische Arbeiten, Sonderband 5. Erlangen, Germany: Vorstand der Fränkischen Geographischen Gesellschaft. ژپنک ٣-٩٢٠٤٠٥-٤١-٢.
{{cite book}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|بەستەری نووسەر2=
و|بەستەری نووسەر=
دیاری کراوە (یارمەتی) - Karmon, Y. (١٩٦٠). «An Analysis of Jacotin's Map of Palestine» (PDF). Israel Exploration Journal. ١٠ (3, 4): ١٥٥–١٧٣, ٢٤٤–٢٥٣. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- Lesch، Ann Mosely (١٩٨٠). Political Perceptions of the Palestinians on the West Bank and the Gaza Strip. Middle East Institute. ژپنک ٠-٩١٦٨٠٨-١٧-٣.
- Lipinsky، E. (١٩٨٥). The Land of Israel: Cross-roads of Civilizations. Peeters Publishers. ژپنک ٩٠٦٨٣١٠٣١٣.
- Le Strange، G. (١٨٩٠). Palestine Under the Moslems: A Description of Syria and the Holy Land from A.D. 650 to 1500. Committee of the Palestine Exploration Fund.
- Mattar، P. (٢٠٠٥). Encyclopedia of the Palestinians. Infobase Publishing. ژپنک ٠-٨١٦٠-٦٩٨٦-٧.
- Middle East Review. Kogan Page Publishers. ١٩٩٣. ژپنک ٠-٧٤٩٤-٤٠٦٦-X.
- Mills, E.، ed. (١٩٣٢). Census of Palestine 1931. Population of Villages, Towns and Administrative Areas. Jerusalem: Government of Palestine.
- Morkot، R. (٢٠٠٣). Historical Dictionary of Ancient Egyptian Warfare. Scarecrow Press. ژپنک ٠-٨١٠٨-٤٨٦٢-٧.
- Mukaddasi (١٨٨٦). Description of Syria, including Palestine. London: Palestine Pilgrims' Text Society. (p. 53)
- Orni، Efraim (١٩٧٣). Geography of Israel. Jewish Publication Society of America. ژپنک ٠-٨٢٧٦-٠٠٠٦-٢.
- Petersen، Andrew (٢٠٠٥). The Towns of Palestine Under Muslim Rule. British Archaeological Reports. ژپنک ١-٨٤١٧١-٨٢١-١.
- Pringle، D. (١٩٩٣). The Churches of the Crusader Kingdom of Jerusalem: A–K (excluding Acre and Jerusalem). Cambridge University Press. ژپنک ٠-٥٢١-٣٩٠٣٦-٢.
- Robinson، E.؛ Smith، E. (١٨٤١). Biblical Researches in Palestine, Mount Sinai and Arabia Petraea: A Journal of Travels in the year 1838. Vol. ٣. Boston: Crocker & Brewster.
{{cite book}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|بەستەری نووسەر2=
و|بەستەری نووسەر=
دیاری کراوە (یارمەتی) - Roy، S. (١٩٨٦). The Gaza Strip: A Demographic, Economic, Social, and Legal Survey. Westview Press. ژپنک ٠-٨١٣٣-٠٤٧٤-١.
- Schick، Robert (١٩٩٥). The Christian Communities of Palestine From Byzantine to Islamic Rule. Darwin Press. ژپنک ٠-٨٧٨٥٠-٠٨١-٢.
- Shahin، Mariam (٢٠٠٥). Palestine: A Guide. Interlink Books. ژپنک ١-٥٦٦٥٦-٥٥٧-X.
- Shahwan، Usama Salim (٢٠٠٣). Public Administration in Palestine: Past and Present. University Press of America. ژپنک ٠-٧٦١٨-٢٦٨٨-٢.
- Sharon، M. (٢٠٠٤). Corpus Inscriptionum Arabicarum Palaestinae, D-F. Vol. ٣. BRILL. ژپنک ٩٠-٠٤-١٣١٩٧-٣.
- Socin، A. (١٨٧٩). «Alphabetisches Verzeichniss von Ortschaften des Paschalik Jerusalem». Zeitschrift des Deutschen Palästina-Vereins. ٢: ١٣٥–١٦٣.
- Ziadeh، Nicola A. (١٩٥٣). Urban Life In Syria Under the Early Mamluks. Greenwood Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٣٧١-٣١٦٢-٧.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- بەخێربێن بۆ شاری دێر بەلەح
- ڕووپێوی ڕۆژاوای فەلەستین، نەخشەی ١٩: IAA, Wikimedia commons
- کرێکاران لە پارێزگای دێر بەلەح.
- نەخشەی پارێزگای دێر بەلەح ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Archived