دێردێڤڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Daredevil
چەشن
دانەردرو گۆدارد
وەرگیراو لەدێردێڤڵ 
لە لایەن
ستان لی
بێڵ ئیڤێرت
ئەکتەران
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر
ئاوازدانەر(ان)جۆن پایزانۆ
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٣
ژمارەی ئەڵقەکان٣٩ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)کاتی جۆنستن[١]
مۆنتاژ
  • جۆنەسان چیبناڵ[١]
  • مۆنتی دێگراف[٢]
  • جۆ فڕانسیس
  • مایکڵ ئێن. نیو
  • دامێن سمیس
شوێنەکانی تۆمارکردنشاری نیویرۆک
وێنەگر
  • ماسیۆ جەی. ڵۆید[١]
  • ماڕتن ئاگڕێن[٢]
  • پێتر ھڵینۆماز
ماوەی پەخش٤٨–٦١ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
دابەشکەرخزمەتی پەخشکردنی نێتفلیکس
پەخش
تۆڕنێتفلیکس
فۆرماتی وێنە
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٠ی نیسانی ٢٠١٥ (2015-04-10) – ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (2018-10-19)
ڕیزبەندی کاتی
دواترجێسیکا جۆنز
بەرنامە پەیوەندیدارەکان

دێردێڤڵ (بە ئینگلیزی: DareDevil، ماناکەی بە کوردی: شەیتانی بوێر) زنجیرەیەکی وێبی ئەمریکییە لە لایەن درو گۆدارد بۆ نێتفلیکس لەسەر کەسایەتییەکی ماڕڤڵ کۆمیکس بە ھەمان ناوەوە دروستکراوە. لە جیھانی سینەماییی ماڕڤڵ شوێن دەگرێت، کە ناوەڕۆکەکەی لەگەڵ فیلمەکان بازرگانییەکاندا دەڕوات، ھەروەھاش یەکەم زنجیرە لە زنجیرە دووا بە دووایەکەکانی بوو کە لە کۆتاییدا بۆ بەرگریکەرەکان ھەنگاوی نا. زنجیرەکە لە لایەن تەلەڤیزیۆنی ماڕڤڵ بە ھاوبەشی لەگەڵ ستۆدیۆکانی ئەی بی سی بەرھەمھێنراوە، کە دێنایت بۆ وەرزی یەکەم و گۆدارد تێکستیلیز بۆ وەرزی یەکەم و دووەم بەرھەمھێنانیان کردووە. بۆ بەڕێوبەری نمایشەکە ستیڤن ئێس. دێنایت بۆ وەرزی یەکەم و دۆگ پیچڕی و ماڕکۆ ڕامیرز بۆ وەرزی دووەم و ئێڕێک ئۆڵسن بۆ وەرزی سێیەم کارین دەکرد، ھەروەھا گۆداردیش وەک ڕاوێژکار بەژداربوو.

چاڕڵی کۆکس ڕۆڵی مات موردۆک/دێردێڤڵ، پارێزەرێکی کوێر لە ڕۆژدا کە شەڕ دژی تاوان دەکات لە شەودا، دەبینێت. ھەروەھاش دیبۆرا ئان وۆڵ و ئێڵدن ھانسن و ڕۆزاریۆ داوسن و [ڤینسن دیۆنۆفریۆ]] ئەستێرەن، کە بۆ وەرزی یەکەم تۆبی لیۆنارد مۆرێ و ڤۆندی کورتس ھاڵ و بۆب گەنتن و ئەیڵیەت زورێر ھاتنە ناویانەوە، و بۆ وەرزی دووەم جۆن بێرنساڵ و ئێڵودی یانگ و ستیڤن ڕایدەر ھاتنە ناوەوە، بۆ وەرزی سێیەمیش جەی عەلی و وێڵسن بێسڵ ھاتنە ناوەوە. لە کۆتاییەکانی ٢٠١٣دا دێردێڤڵ چووە بوواری ئامادەکردنەوە (ساڵێک دوای ئەوەی مافی کەسایەتییەکە بۆ ماڕڤڵ گەڕێنرایەوە)، پاشان گۆدارد لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ بەکرێ گیرا. دێنایت وەک بەڕێوبەری نمایشەکە شوێنی گرتەوە و لە ئایاری ٢٠١٤ کۆکس وەک ئەستێرە دیاریکرا. زنجیرەکە لە شاری نیویۆرک لەو شوێنانەی کە ھێشتا لە ھێڵ کیچینی کۆن دەچێت تۆمارکراوە.

زنجیرەکە سێ وەرزی ١٣ ئەڵقەیی لێ پەخشکرا. ساڵی ٢٠١٨، نێتفلیکس ھەڵوەشاندنەوەی زنجیرەکەی بە ھۆکاری نادیار ڕاگەیاند.[٣] بەڵام زۆر سەرچاوە ئاماژەیان بەوە دەکرد کە ئەمە لەسەر داواکاری دیزنی بووە (کە خاوەنی بەرھەمەکانی ماڕڤڵ) تاکو بەرھەمەکانیان لەسەر تۆڕی دیزنی پڵەسی تایبەت بەخۆیان دەرکەون.[٤][٥]

چیرۆکی زنجیرەکە[دەستکاری]

مات مۆردۆک / دێردێڤڵ بە منداڵی بەھۆی روداوێکی ھاتوچۆوە ھەندێک مادەی کیمیای دەچنە چاویەوەو نابینای دەکەن، بەڵام لە بری ئەوە کۆمەڵێک ھەستی زۆر بەھێزی بۆ دروست دەبێت کە لە مرۆڤی ئاساییدا نییە مۆردۆک ھەستە بەھێزەکانی بەکار دەھێنێت و لەژێر نازناوی " دێردێڤڵ " دا پاش ئەوەی خۆر ئاوا دەبێت لە دژی تاوانبارانی ناوچەیەکی شاری نیۆرک بە ناوی "ھێڵس کیچن" دەجەنگێت بەڵام کارەکانی لەلایەن ویڵسن فیسک - ناسراو بە " کینگپین " کە پیاوێکی دەوڵەمەندی بەھێزە و دەیەوێت دەست بەسەر ناوچەکەیا بگرێت، پێشوازی لێ ناکرێت و دژیەتی دەکرێت بۆیە مۆردۆک بە وەک پارێزەرێکی ئاسایی و وەک "دێردێڤڵ"یش ھەوڵ ئەیات ویلسن فیسک لەناو بەرێت و بیداتە دەست یاسا.

ئەکتەرەکان و ڕۆڵەکانیان[دەستکاری]

  • چارلی کۆکس لە ڕۆڵی مەت مۆرداک / دێردێڤڵ.
  • دیۆبرا ئان وۆڵ لە ڕۆڵی کارین پەیج کە کچێکە تاوانبار دەکرێت بەوەی ھاوکارێکی خۆی کوشتووە بەڵام ماد مۆردۆک بێتاوانی دەسەلمێنێت و دەیھێنێت لەگەڵیان کار دەکات
  • ئێلدن ھێنسن لە ڕۆڵی فۆگی نێڵسن کە ھاوڕێی ماد مۆردۆکە لە زانکۆ پێکەوە خوێندویانە و پاش تەواو کردنی ھەردوکیان پێکەوە کاری پارێزەرایەتی ئەکەن
  • ڤینسن دونۆفریۆ لە ڕۆڵی ویڵسن فیسک / کینگ پین کە پیاوێکی دەوڵەمەندی بەھێزە و کەسایەتی شەڕانگێزی زنجیرەکەیە، ھەوڵ ئەیات دەست بەسەر ھێڵس کیچن دا بگرێت و دێردێڤڵ لەناو بەرێت
  • تۆبی لیۆنارد مۆڕ لە ڕۆڵی جەیمس وێسڵی کە دەستە ڕاست و ھاوڕێیەکی بەوەفای ویڵسن فیسکە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری VarietyS1Review نەدراوە
  2. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری VarietyS2Review نەدراوە
  3. ^ "'Daredevil' Canceled at Netflix After Three Seasons". ڤڕایەتی.
  4. ^ "Why Daredevil Was Canceled By Netflix". سکرین ڕانت.
  5. ^ "Here's the real reason why Daredevil was cancelled". دیجیتاڵ سپای. Archived from the original on 31ی Mayی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  • ویکی ئینگلیزی