بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دی دەبلیوو گریفیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دی دەبلیوو گریفیز

لەدایکبوون٢٢ی کانوونی دووەمی ١٨٧٥
ئۆڵدهام کاونتی، ئەمریکا
مەرگ٢٣ی تەمموز ١٩٤٨
پیشەدەرھێنەر، فیلمنامەنوون، بەرھەمھێنەر، ئێدیتۆر
چالاکبوون١٨٩٥–١٩٣١
خاوەنکارنالێبوردەیی

دی دەبلیوو گریفیز (١٨٧٥–١٩٤٨) دەرھێنەر، فیلمنامەنووس و ئەکتەری ئەمریکییە. گریفیز بە یەکێک لە کاریگەرترین و بەناوبانگترین دەرھێنەرانی ساڵانی سەرەتای سینەمای بێدەنگ پێناسە دەکرێت لە سەدەی بیستەمدا و هەندێک کات ئاماژەی بۆ دەکرێت وەکوو باوکی‌ ڕوحی سینەما لەبەر کاریگەری لەسەر دەرهێنەرانی تر و بە تایبەتی بەهۆی جێگیرکردنی پێکهاتە تەکنیکیەکانی سینەما و ناسناندی سینەما بە بینەران وەکوو هونەرێکی نوێ لە سەدەی بیستەمدا. لە ژیانی ھونەریدا، گریفیز کاری دەرھێنانی زیاتر لە پێنج سەد کورتە فیلم و فیلمی درێژی کردووە و ھەندێکیان وەکوو «لە دایکبوونی نەتەوەیەک»، «نالێبوردەیی» و «چرۆی ژاکاو» بە شاکاری سینەمای بێدەنگ پێناسە دەکرێن.[١]

بیبلیۆگرافی گریفیز

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. کاردۆزی، کارزان (٢٠١٩). سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی دووەم: دی دەبلیوو گریفیز.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]