بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دی ئێڵ ئێن ئەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھاوپەیمانیی تۆڕی ژیانی دیجیتاڵی (دی ئێڵ ئێن ئەی) کۆمەڵێک ستانداردی مامەڵەپەژیرییە بۆ ھاوبەشکردنی میدیای دیجیتاڵیی ماڵەوە لەنێوان ئامێرە مۆڵتیمیدیاییەکاندا. ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات فایلە میدیاییە ھەڵگیراوەکان ھاوبەش بکەن یان ستریم بکەن بۆ ئامێرە جۆراوجۆرە بڕوانامەدارەکان لەسەر ھەمان تۆڕ وەک کۆمپیوتەری کەسی، سمارتفۆن، تەلەڤیزیۆن، کۆنسۆڵی یاری، سیستەمی ستێریۆ، و ئێن ئەی ئێسەکان.[١] دی ئێڵ ئێن ئەی چەندین ستانداردی گشتیی بوونیار لەخۆدەگرێت، لەوانە پلاگ و پلەی گشتگیر (یوو پی ئێن پی) بۆ بەڕێوەبردنی میدیا و دۆزینەوە و کۆنترۆڵکردنی ئامێر، ستانداردەکانی تۆڕکردنی وایەردار و بێوایەر، و فۆرماتە میدیا دیجیتاڵییە بەربڵاوەکان.[٢][٣] زۆرێک لە ڕاوتەرەکان و ئامێرەکانی ھەڵگرتنی تۆڕی (ئێن ئەی ئێس) پشتگیریی دی ئێڵ ئێن ئەیی ناوەکییان ھەیە، ھەروەھا نەرمامێرەکانی وەک ویندۆز میدیا پلەیەر.[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Ansaldo، Michael. «Everything you need to know about DLNA: The de facto home-entertainment network standard». TechHive (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. Digital Living Network Alliance (n.d.). «Organization» (PDF). لاپەڕە ٤. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. EDN (٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٥). EDN (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی) https://www.edn.com/how-dlna-and-upnp-will-enable-easy-home-video-networks/. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. «DLNA Help». M-GATE LABS (بە ئینگلیزی). ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. Jacobi، Jon. «Best NAS drive for media streaming and backup in 2024». TechHive (بە ئینگلیزی). لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.