دیوانی بێخود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دیوانی بێخود نوسینی مەلا مەحموودی موفتی کۆکردنەوەو ڕێکخستن لەسەر نوسینی موحەممەدی مەلا کەریم[١]

لە ساڵی ٢٠٠٧ لە چاپخانەی ئینتیشاراتی کوردستان لە سنە لە ١٦٨ لاپەڕە دا چاپکراوە[٢]

دیوانەکە دوو بەشە بەشی فارسی و کوردی.

موحەممەدی مەلا کەریم باسی کۆکردنەوەی شیعرەکانی بێخود دەکا کە چۆن ئەم شیعرانە بەشێکی کەمن لە شیعرەکانی بێخود بەھۆی ئەوەی بێخود کە بە ڕەبەنی ژیاوە و ھەمیشە لە کۆڕی ئەدیبان بووە بۆیە دەبێ شعرەکانی لە مە زیاتر بن کە ھەن. دیوانەکە بە شێوەی پیتی ئەبجەدی ڕیزکراوە. محەممەدی مەلا کەریم لێکدانەوەی بۆ ئەو وشانەی ناو شیعرەکان کردووە کە ناڕونییەکیان تێدایە.

نموونەی شعری:

بێخود لە ڕووی نیازەوە ئەی نازەنین دەڵێ

جار جار بە چاوی لوتف بڕوانە سوورەتم

من بۆیە سەیری تۆ دەکەم و ڕوم لە کەس نییە

تا تێبگەی کە تۆی ھەدەفی تیری حیرەتم

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://kurdipedia.org/?q=2012062317371871154&lng=20
  2. ^ دیوانی بێخود نوسینی مەلا مەحموودی موفتی کۆکردنەوەو ڕێکخستن لەسەر نوسینی موحەممەدی مەلا کەریم، ئینشارات کوردستان، ٢٠٠٧

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]