دینی بابی
ڕواڵەت

ئایینی بابی یان باوەڕی بابی،[١] ئایینێکی یەکتاپەرستییە و بڕوای بە خوایەکی تاقانە و لەدرکنەھاتوو ھەیە کە ویستی خۆی لە ڕێگەی زنجیرەیەک لە پێغەمبەرانەوە (دەرکەوتەکانی خودا) بە مرۆڤ دەگەیەنێت.[٢] ئایینەکە لە ساڵی ١٨٤٤ لەلایەن عەلی محەممەدی شیرازییەوە دامەزرا. ئەو لە سەرەتادا خۆی وەک «باب»یان دەروازەیەک بۆ پەیوەندیکردن بە ئیمامی دوازدەیەم ناساند، کە ناوی ئایینەکەش ھەر لەوەوە ھاتووە.[٣] ئایینی بابی تا ساڵی ١٨٥٢ لە ئێراندا گەشەی سەند، بەڵام دواتر شوێنکەوتووانی بەرەو ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی و بەتایبەتی قوبرس کۆچیان کرد، یانیش بە شێوەی نھێنی لە ئێراندا مانەوە. ئەمڕۆکە مەزەندە دەکرێت کە تەنیا چەند ھەزار پەیڕەوێکی ئەم ئایینە مابن، کە زۆربەیان لە ئێران دەژین.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Browne، Edward Granville. Encyclopædia Britannica Eleventh Edition (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. لاپەڕە ٩٤–٩٥.
{{cite book}}:|ڕێکەوتی سەردان=پێویستی بە|ناونیشان=ھەیە (یارمەتی) - ↑ Shirazi، Ali Muhammad. «The Bab's Persian Bayan». www.h-net.org (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Saiedi، Nader (ی ی 2008). Gate of the Heart: Understanding the Writings of the Báb (بە ئینگلیزی). [Waterloo, Ont.]: Wilfrid Laurier Univ. Press. لاپەڕە ١٩. ژپنک ٩٧٨-١-٥٥٤٥٨-٠٣٥-٤. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=(یارمەتی)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە دینی بابی تێدایە.