دیسکۆگرافیی ئێڤەنێسنس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دیسکۆگرافی ئێڤەنێسنسەوە ڕەوانە کراوە)
دیسکۆگرافیی ئێڤەنێسنس
گرووپی ئێڤەنێسنس، ٥ کەس.
ئەلبومە ستودیۆیییەکان٤
ئەلبومە ڕاستەوخۆکان١
ئەلبومە کۆکراوەکان١
ڤیدیۆکلیپەکان١١
تۆمارە درێژخایەنەکان٣
تاکەگۆرانییەکان١٢
B-sides١

ئێڤەنێسنس گرووپێکی مۆسیقی ڕۆکی ئەمریکییە کە لە لیتل ڕاک، ئارکنساس دامەزراوە لە ساڵی ١٩٩٥ لە لایەن ئەیمی لی و بێن موودییەوە. ئەم گرووپە چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەر ئەندامەکانیدا ھاتووە و لە ئەنجامیشدا ھەر یەکێک لە ئەلبومەکانی گرووپ جێ دەستی ئەندامێکی پێوە دیارە؛ لی کۆنترین ئەندام و بەڕێوەبەری گرووپەکەیە. ئەم گرووپە چوار ئەلبومی ستودیۆ: کەوتوو (٢٠٠٣)، دەرگا کراوەکە (٢٠٠٦)، ئێڤەنێسنس (٢٠١١)، لەگەڵ سینتسز (٢٠١٧)، یەک ئەلبومی ڕاستەوخۆ: ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە (٢٠٠٤)، ١١ تاکەگۆرانی، و ١١ ڤیدیۆکلیپیان بڵاوکردۆتەوە. تاوەکو ئێستا گرووپەکە ٢٥ ملیۆن ئەلبومی فرۆشتووە لە جیھاندا.

کۆنترین بەرھەمەکانی ئێڤەنێسنس لە ١٩٩٠ەکاندا بڵاوکرانەوە لە لایەن کۆمپانیای تۆمارکردنی سەربەخۆوە بیگویگ ئینتەرپرایسز. ئەوان لە تۆمارێکی درێژخایەنەوە دەستیان پێکرد بە ناوی گرووپەکەوە: ئێڤەنێسنس کە لە ١٩٩٨ بڵاوبۆوە، دواتریش لە خەوتوو دەچێت ھات بەدوایا ساڵێک دواتر لە ١٩٩٩دا. لە ساڵی ٢٠٠٠یشدا، گرووپەکە ئەلبومێکی دێمۆیان بڵاوکردەوە بە ناوی ئۆریجن، کە لە کۆنسێرتەکانیان دەیان فرۆشت. کەمینەیەک لە وەشانەکانی ئۆریجن خێرا لەبەرگیرانەوە و لە سەر ئینتەرنێت بە بڕە پارەیەکی زۆر دەفرۆشرانەوە دوای بەناوبانگبوونی گرووپەکە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کەوتوودا. کاتیک لی و موودی ئەمەیان بیست ھانی گوێگرانی گرووپەکەیان دا کە لەسەر ئینتەرنێتەوە بە خۆڕایی دایبگرن و ئەو سیدییە گرانانە نەکڕن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]