بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دیار کوردە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیار کوردە
لەدایکبوون (١٩٩٠-٠٢-٠٢) ٢ی شوباتی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٦ ساڵ)
ڕەواندز، عێراق
پیشەڕۆژنامەوان

دیار کوردە لە (٢ی شوباتی ١٩٩٠، ڕەواندز) ڕۆژنامەنووسێکی کوردی باشووری کوردستانە و دانیشتووی واشینگتن دی سییە، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداوە. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥، دیار وەک نوێنەری ڕۆژنامەوانی بیانی لە کۆشکی سپی، چووە ژووری ڕۆزڤێڵت بۆ ڕووماڵکردنی واژووکردنی فەرمانی جێبەجێکردن لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکەوە بۆ گەڕاندنەوەی تاقیکردنەوەی لەشجوانی سەرۆکایەتی، لە میانەی بۆنەیەکدا کە چەندین وەرزشکاری ئەمریکی بەشدارییان تێدا کرد. لە کاتی چالاکییەکەدا، کوردە پرسیارێکی لە سەرۆککۆمار کرد سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران.

لە شاری ڕەواندز لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٥ وەک سەرنووسەر لە بەشی نێونەتەوەیی پەیوەندی بە تۆڕی ڕووداوەوە کردووە، دواتر لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٠ بووەتە بەرپرسی بەشی پلاندانان لە ھەمان کۆمپانیا. لە ساڵی ٢٠٢٢دا ڕووی لە واشنتۆن دی سی کردووە و ئێستا بەرپرسی نووسینگەی واشنتۆنی ڕووداوە.

دیار لە ئێستادا ھەردوو وەزارەتی دەرەوە و کۆشکی سپی دەگرێتەوە. بەردەوام بەشداری کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانی وەزارەتی دەرەوە دەکات و پرسیار لەبارەی پرسەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و سووریا و ئێران و کوردەکانی ناوچەکە دەکات.

و ئەندامێکی چالاکە لە یەکێتیی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان و کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی و یانەی ڕۆژنامەوانی نیشتمانیی ئەمریکا کە ڕێکخراوێکی پیشەیی و کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتییە لە واشنتۆن دی سی، بۆ ڕۆژنامەنووسان و پیشەیییەکانی پەیوەندییەکان.

لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥ دیار بۆ گرووپی ڕۆژنامەوانی بیانی کۆشکی سپی ھەڵبژێردرا، کە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسن کە نوێنەرایەتی زۆرترین ژمارەی پەیامنێری بیانی دەکەن کە لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن دی سی کاردەکەن، ئەرکی گرووپی ڕۆژنامەوانی دەرەکی کۆشکی سپی بریتییە لە پێشخستنی ھاوکاری و پاراستنی ئازادی ڕۆژنامەگەری بۆ ئەندامانی میدیا نێونەتەوەیییەکان کە لە ژووری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییەوە ڕووماڵی کۆشکی سپی دەکەن. ھەروەھا ئەم گرووپە وەک خاڵێکی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا کاردەکات بۆ داکۆکیکردن لە بەرژەوەندییە پیشەیییەکانی ڕۆژنامەنووسانی بیانی کە ڕووماڵی کۆشکی سپی دەکەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]