بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دۆغاتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆغاتا
Dughata - دوغات
پەرستگای ئێزیدیەکان لە دۆغاتا
پەرستگای ئێزیدیەکان لە دۆغاتا
Map
گوندی دۆغاتا
دۆغاتا is located in ھەرێمی کوردستان
دۆغاتا
دۆغاتا
دۆغاتا is located in عێراق
دۆغاتا
دۆغاتا
جێگە لە عێراقدا
دۆغاتا is located in ئاسیا
دۆغاتا
دۆغاتا
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 36°38′36″N 43°06′56″E / 36.64329°N 43.11569°E / 36.64329; 43.11569پۆتانەکان: 36°38′36″N 43°06′56″E / 36.64329°N 43.11569°E / 36.64329; 43.11569
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگانەینەوا
قەزاتلکێف
ناحیەناحیەی ئەلقۆش
بەرزایی
٣٧٣ مەتر (١٬٢٢٤ پێ)
سەرناوی دانیشتووبۆرکی
زمان و ئایین
  زمانکوردی(کرمانجی)
  ئایینئێزیدی
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
  ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

دۆغاتا (بە عەرەبی: دوغات، ئینگلیزی: Dughata[١]) گوندێکە لە ناحیەی ئەلقۆش لە قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق.[٢] دۆغاتا دەکەوێتە ڕۆژاوای باشووری کوردستان.[٣][٤] ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. گوندەکە بە دووری ١٢ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەلقۆش ھەڵکەوتووە. ھەروەھا دەکەوێتە باکووری چیای شنگال.[٥] گوندەکە لە کوردە ئاینزا ئێزیدییەکان پێکھاتووە.[٦]

گوندەکە لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی سرێچکا، لە ڕۆژئاوا لەگەڵ گوندی خەتارێی گەورە، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی تەلسقۆف و لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی بێبان. گوندەکە چەندین بارەگای حزبە سیاسییەکانی وەک حیزبی شیووعیی عێراقی و پارتی دیموکراتی کوردستان تێدایە.[٧]

ئێستاش زۆرێک لە خێزانەکانی گوندەکە پشت بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەبەستن کە لە ڕابردوودا سەرچاوەیەکی سەرەکی بژێوی ژیانیان بوون. گوندەکە چەندین قوتابخانەی هەیە، لەوانە سێ قوتابخانەی سەرەتایی و یەک قوتابخانەی ناوەندی. هەروەها کلینیکێک هەیە کە لە ساڵی ٢٠١١ دروستکراوە. گوندەکە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست و نەبوونی تۆڕی ئاوەڕۆی تەندروستی و سنوورداربوونی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و ستوونی کارەبایی تووشی کێشەی زۆری شارەوانی بوو.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://web.archive.org/web/20191219132839/https://www.tigrishaber.com/pesmerge-li-basiqa-bi-tundi-bersiva-dais-dide-u-ser-li-xazir-berdewame-24202h.htm
  2. https://dergipark.org.tr/en/download/article-file/265734
  3. https://syriaca.org/place/184
  4. https://www.aa.com.tr/ks/تورکیا/لێدوانی-چاوشئۆغڵو-لەبارەی-عێراق-و-بەعشیقە/659211
  5. https://web.archive.org/web/20200413091205/http://docs.neu.edu.tr/library/6421411229.pdf
  6. http://www.aina.org/reports/acetste.pdf
  7. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  8. https://www.ezidipress.com/blog/isis-greift-norden-von-mosul-an-tausende-christen-auf-der-flucht/