دڵی دەستکرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دڵێکی دەستکرد
دڵێکی دەستکرد لە مۆزەخانەی زانستیی لەندەن

دڵی دەستکرد ئامێرێکە کە جێگەی دڵی مرۆڤ دەگرێتەوە. ئەم ئامێرانە لەو کاتەدا بەکار دێت کە نەخۆشێک چاوەڕێی چاندنی دڵ دەکات، ھەتا دڵە نوێیەکە بەردەست دەبێت و دادەنرێت ئەم بەکار دێت و فەرمانەکانی دڵ جێبەجێ دەکات، یاخود ئەگەر ھەر دڵ دەست نەکەوت یان بە ھەر ھۆکارێک نەتوانرا چاندنەوەی دڵ بکرێت ئەوا ئەم ئامێرە جێگەی دڵی مرۆڤ دەگرێتەوە و بۆ ماوەیەکی زیاتر یان ھەمیشەیی لە سینگی کەسەکەدا دەچێنرێت.[١][٢]

لە دەوروبەری ساڵەکانی ١٩٤٠'ەوە داھێنان لەسەر دڵی دەستکرد دەستی پێ کردووە و چەندین داھێنان کراوە، بەڵام یەکەمین دڵی دەستکرد کە بە سەرکەوتوویی لە مرۆڤدا چێنرا دڵی Jarvik-7 بوو لە ساڵی ١٩٨٢، لەلایەن تیمێک کە ڕۆبێرت جارڤیک و ڤیلیم یۆھان کۆڵف ئەندامی سەرەکی بوون ئەنجام درا و نەخۆشەکە پزیشکێکی ددانی خانەنشین بوو کە توانی بۆ ماوەی ١١٢ ڕۆژ لەسەر ئەم دڵە بژی و دواتر گیانی لەدەست دا.[٣][٤]

بۆ ئەوەی ئەم ئامێرە جیابکەینەوە و تێکەڵیان نەکەین لەگەڵ ھەندێک ئامێری تر کە پەیوەست بە دڵەوە، پێویستە بزانین کە ئەم ئامێرانەی تریش ھەن بەڵام ئەمان بۆ یارمەتیدانی دڵن نەک جێگرەوەی ئەو و کاریان جیاوازە، لەوانە:

  • ئامێری یاریدەی سکۆڵە ventricular assist device: ئامێرێکە یارمەتی سکۆڵە دەدات لە پاڵنانی خوێندا، زیاتر لەو نەخۆشانەی کە دڵیان سستە بەکار دێت، خوێن لە سکۆڵەی ڕاستەوە ھەڵ دەدات بۆ شاخوێنبەر، یاخود لە سکۆڵەی چەپەوە بۆ سییە خوێنبەر، بەپێی جۆری ئامێرەکە و پێویستی نەخۆشەکە.
  • ئامێری لادانی دڵ و سیی: ئامێرێکە بۆ ماوەیەکی کاتیی لە کاتی نەشتەرگەریدا ئەگەر پێویست بکات، فەرمانی دڵ و سییەکان جێبەجێ دەکات، ھەتا تەواو بوونی نەشتەرگەرییەکە و دواتر دڵ و سیی نەخۆشەکە دەخرێنەوە کار. زیاتر لەکاتی نەشتەرگەری دڵدا بەکار دەھێنرێت.

ئەم ئامێرانە و چەندین ئامێری دیکە ھەن کە یارمەتی دڵ دەدەن لە کەسانێکدا کە پێویستیانە، بەڵام ھیچیان بەشێوەیەکی بەردەوام و سەربەخۆ ناتوانن جێگەی دڵی مرۆڤ بگرنەوە و جیاوازن لە دڵی دەستکرد.[٥]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Copeland, Jack G.; Arabia, Francisco A.; Tsau, Pei H.; Nolan, Paul E.; McClellan, Douglas; Smith, Richard G.; Slepian, Marvin J. (2003-02). "Total artificial hearts: bridge to transplantation". Cardiology Clinics. 21 (1): 101–113. doi:10.1016/s0733-8651(02)00136-4. ISSN 0733-8651. PMID 12790049. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  2. ^ "total artificial heart".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "First Artificial Heart Transplant – Dec. 2, 1982 | StressMarq". StressMarq Biosciences Inc. (بە ئینگلیزی). 2014-12-02. Retrieved 2021-09-19.
  4. ^ "The First Artificial Heart, 30 Years Later". healthcare.utah.edu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-19.
  5. ^ "Cardiac Assist Devices". healthcare-in-europe.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-19.