دڵشاد شەھاب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دڵشاد شەهابەوە ڕەوانە کراوە)

دڵشاد شەھاب
لەدایکبوون
گوندی ئەرگۆش - قەزای مێرگەسۆر - پارێزگای ھەولێر
نیشتەجێیھەولێر - کوردستان - عێراق
نەتەوەکورد
پەروەردەبەکەلۆریۆس ئەندازیاری بیناسازی - زانکۆی سەلاحەدین ١٩٩٤
پیشەوتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان
ئۆفیسسەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان
ئایینموسلمان
وێبگەhttps://presidency.gov.krd/


دڵشاد شەھاب حاجی، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا.

ژیانی[دەستکاری]

دڵشاد شەھاب حاجی، لە دایکبووی گوندی ئەرگۆش، سەر بە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای ھەولێر، ھەرێمی کوردستان - عێراق، لەھەڵمەتی ڕاگوێزانی بارزانییەکان لە ساڵی ١٩٧٨ لە کۆمەڵگەی ھەریر نیشتەجێ دەبن، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە کۆمەڵگەی ھەریر تەواو دەکات، پاشان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە تەلارسازی لە زانکۆی سەلاح الدین بەدەستھێناوە لە ساڵی ١٩٩٤.

پۆستی حزبی و ئیداری[دەستکاری]

  • لە ساڵی ١٩٩١ ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە.
  • لە ساڵانی ١٩٩٧–٢٠٠٠ لە ڕێکخراوی چاندەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان کاری کردووە.
  • ئەندامی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان.
  • ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٩ و وەک جێگری سەرۆکی لیستی کوردستانی و ئەندامی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان بووە.
  • وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، لە کابینەی پێنجەم ساڵی ٢٠٠٩.
  • ئێستا وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ە، لە خولی سێیەمی سەرۆکایەتی ھەرێم، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]