بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دۆینە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دوینەەوە ڕەوانە کراوە)
دۆێنەوڕۆن
دۆینە لەگەڵ پوونگە

دۆینە[١][٢]، ترخێنە[٣] یان تەرخێنە[٤] چێشتێکی تراوی کوردییە کە لە کوڵاندنی گەنمی دەستاڕکراو لە ناو دۆی خەستدا دروست دەکرێ. دۆینە لە وەرزی گەرمادا دروست دەکرێ و لە سەر بانان لە بەر ڕۆژدا وشک دەکرێتەوە و پاشەکەوت دەکرێ و دواتر لە وەرزی زستاندا دەکرێتە ناو ئاو و دەخورێ و زۆر جار نۆک و پوونگەشی پێ زیاد دەکەن. دۆینە دەستەخۆشکی شەلەمە و ئەم دوو چێشتە وەک دوو خواردن ھەمیشە پێکەوە دەوترێن و خواردنی زستانی کوردەوارین.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «دۆینە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢١.
  2. «دۆینە»، فەرھەنگی شێخانی، عەبدولوەھاب شێخانی (کوردی بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢١.
  3. «ترخێنە»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢١.
  4. جەلیلیان (ئاکۆ), ع. (2004). فەرھەنگی باشوور. ئەنستیتوتی کەلەپووری کوردی, سلێمانی.