دوو بیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دوو بتەوە ڕەوانە کراوە)

دوو بیت (بە ئینگلیزی: Two Bits) فیلمێکی درامایی ئەمەریکاییە لەدەرھێنانی جەیمس فۆولی و پاڵەوانێتی ئاڵ پاچینۆ و ماری ئەلیزابێس ماسترانتۆنیۆ و جێری بارۆنە. جۆزێف ستیفانۆ سیناریۆکەی داڕشتوە، ئەم فیلمە زیاتر بە پڕۆژەیەکی کەسی دادەنرێت کە نیوەی چیرۆکەکە باس لەژیاننامەی کەسێک دەکات، ناوی فیلمەکە ناوێکی سەرزارەکی و بازاڕیە لە لایەن ئەمەریکیەکان کە بەواتای چاڕێگە دۆڵارێک دێت.

چیرۆک[دەستکاری]

لەڕۆژێکی گەرمی ساڵی ١٩٣٣ لە باشوری فیلادلفیا جینارۆی تەمەن دوازدە ساڵان لەگەڵ دایکی و باپیرەی نەخۆش دەژێت، باپیرەکەی ھەمیشە لەھەیوانەکەی بەرماڵیان دادەنیشێت و قاوە دەخواتەوە تاوەکو چارێگی کۆتایی، باپیرەی بەڵێنی بە جینارۆ داوە تاوەکو نھێنی ئەم چارێگەی بۆ باس بکات، جینارۆ پسولەیەکی سینەمای بۆ کڕیوە تاوەکو نھێنیەکە بزانێت بەڵام باپیرەی ھێشتا ئامادە نیە دەستبەرداری نھێنیەکەی بێت بەڵام جێنارۆ ڕادەسپێرێت بۆ ھەندێک کاری لێکۆڵینەوە کە پەیوەندی ھەیە بەنھێنی ئەم چارێگە قاوەیە کە لەبارەی ھەندێک کاری تەواو نەکراوە لە ڕابردوو لەگەڵ خاتوونێک جێنارۆ وەک لێکۆڵەرێکی لێدێت بۆ ئەم بابەتە نھێنیە.

بەشداربووان[دەستکاری]

  • جێری بارۆن لە ڕۆڵی جێنارۆ
  • ماری ئەلیزابێس ماسترانتۆنیۆ لە ڕۆڵیلویزا سپێریتۆ
  • ئال پاچینۆ لە ڕۆڵی باپیرە
  • ئاندی ڕۆمان لە ڕۆڵی دکتۆر برونا
  • ماری لۆو لە ڕۆڵی ئانت
  • جۆی گریفاسی لە ڕۆڵی مامی جۆی
  • ڕۆسماری لە ڕۆڵی خاتوو کۆنت
  • ڕۆن مەکلارتی لەڕۆڵی کەسێکی ئێرلەندایی
  • چێرڵی سکێلس لە ڕۆڵی بالیھۆی شوفێر
  • جوانە مێرلین لە ڕۆڵی گواندۆلینا
  • گیۆف پێرسن لە ڕۆڵی دکتۆر ویڵسن
  • کارین شاڵۆ لە ڕۆڵی خاتوونی سور
  • نیک دیسکێنزا لە ڕۆڵی باوکێک

خەڵاتەکان[دەستکاری]

فیلمەکە بۆ دوو خەڵاتی هونەرمەندی گەنج ھەڵبژێردراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]