دووک وێنی ڕۆژھەڵاتی ژۆو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دووک وێن (بە چینی: 東周文公; خوێندنەوە: دۆنگ ژۆو وێن گۆنگ) ناوی کەسی: جی جیێ، چووە سەر فەرمانڕەوایی وەک پاشا ھویی ژۆو،[١] بەڵام ئیمپراتۆریەتەکە لەو پەڕی لاوازی دابوو و دەسەڵاتی زۆر بچووکتر ببۆوە فەرمانڕەوایەتیەکەی لە ٢٥٥ی پێش زایین تا ٢٤٩ی پێش زایین، بەمە کۆتایی ھات کاتێک شانشینی چین لە کاتی یەکخستنەوەی چین ھێرشی کردە سەر ڕۆژھەڵاتی ژۆو بووە یەکێک لە ویلایەتەکان لەناو شانشینی چین.[٢] دووک وێن دواین ئەندام بوو لە ئیمپراتۆریەتی ژۆو کە چووبێتە سەر تەختی شاھانە لە چین. ھەرچۆنێک بێت لە دەرەوەی پایتەختەکەی ھەرگیز وەک پاشا سەیریان نەدەکرد.[٣] و دواتریش چین کۆتایی بە فەرمانڕەوایەتیەکەی ھێنا لە ٢٤٩ی پێش زاین. بەمەش کۆتایی بە ئیمپراتۆریەتی ژۆو (لەناویدا بەرەی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵات، ھەروەھا بەشی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا) بووە پارچەیەک لە پارچەکانی شانشینی چین.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Tan (2014), p. 37.
  2. ^ Schinz (1996), p. 80.
  3. ^ Tan (2014), p. 37, 56.
  4. ^ Sima (1995), p. 83.