دوومژی مەزنی لەندەن
![]() وێنەیەک لە ماوەی تەم و مژەکەدا | |
ڕێکەوت | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢–٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢ |
---|---|
ناوچە | لەندەن، ئینگلتەرا |
زیانەکان | |
| |
مردنەکان |
|
دوومژی مەزنی لەندەن، یان تەم و مژە گەورەکەی ساڵی ١٩٥٢، لە ٥ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٥٢ مژێکی دووکەڵاویی کوشندە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ شاری لەندەنی گرتەوە، کە زۆر لە دووکەڵی خەڵووزی سوتێنراو دەچوو کە بەھۆی تێکەڵەیەک پیسبوونی پیشەسازی و باروودۆخی پەستانی بەرزی کەشوھەواوە بوو، کە تەم و مژەکە بووە ھۆی زیانگەیاندنێکی زۆر بە سییەکانی مرۆڤ و لە ماوەی چوار بۆ پێنج ڕۆژدا بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ھەزاران کەس.[١][٢][٣]
ئەو تەمە ڕەشە دووکەڵاوییە کوشندەیەی لەندەن ھەڕەشەیەکی ترسناک بوو بۆ ھەموو جیھان و بووە ھۆی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە یاسا و دەستووری تایبەت بە پیسبوونی ھەوا لە سەرتاسەری بەڕیتانیا و ئینگلتەرا کە لێکەوتەکانی وای کرد کە پەرلەمانی شانشینی یەکگرتوو یاسای ھەوای پاک دەربکات، ئەمەش بە خاڵێکی گرنگی ژینگەپارێزی دادەنرێت و دەبێت بە نموونەی سەرەکی بۆ پیس بوونی ھەوا.[١][٢]
ڕاپۆرتەکانی حکوومەتی بەریتانیا پاش چەند ھەفتەیەک لە ڕوودانی ڕووداوەکە مەزەندەیان کردووە کە زیاتر لە ٤٠٠٠ کەس لە ئەنجامی تەمەکە مردوون[٣] و ١٠٠٬٠٠٠ کەسی تریش بەھۆی کاریگەری تەمەکەوە لەسەر کۆئەندامی ھەناسەیان نەخۆش کەوتوون و زیانیان پێگەشتووە. لێکۆڵینەوەکانی تر ئەوەیان خستە ڕوو کە ژمارەی کوژراوان زۆر زیاتر بووە بە مەزەندەی ١٠٬٠٠٠ بۆ ١٢٬٠٠٠ کەس کە گیانیان لەدەستداوە.[٤][٥]
پشت ڕووداوەکە
[دەستکاری]خراپی ھەوای لەندەن لە سەدەی ١٣وە کێشە بووە.[٦][٧] نووسەری ئینگلیز جۆن ئێڤیلین لە کتێبی فیومیفیۆجیۆمدا کە یەکەم کتێب بوو دەربارەی پیسبوونی ھەوا نووسرابوو، کە لەبارەی ناجێگیری و ناڕەحەتی ھەوا و دووکەڵی لەندەن دەربارەی نووسیبووی.[٨] بەڵام تەم و مژە گەورەکەی لەندەن زۆر لەوە گەورەتر بوو لەوەی کە پێشتر شارەکە بینیویەتی کە بە خراپترین ڕووداوی پیسبوونی ھەوا دادەنرێت لە مێژووی شانشینی یەکگرتوو.[٩]

سەرچاوەکانی پیس بوون
[دەستکاری]کەشوھەوایەکی سارد و نائاسایی پێش تەم و مژە گەورەکە و لە ماوەی تەم و مژە گەورەکە، وای کرد خەڵکی شاری لەندەن خەڵووز و ڕەژووی زیاد لە ئاستی ئاسایی بسووتێنن بۆ خۆ گەرمکردنەوەیان لەم وەرزە سەرمایەدا. کە لەکاتێکدا بوو خەڵووزە باش و ئاست بەرزەکان «خەڵووزی ڕەق» ھەناردە دەکران بۆ دانەوەی قەرزەکانی جەنگی جیھانیی دووەم.[١٠] خەڵووزی ناوخۆیی پاش جەنگ پلەیەکی تاڕادەیەک نزم و گۆگردی ھەبوو کە جۆرێک بوو پێی دەوترێ «نەتی سلاک».[١١] کە بڕی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە دووکەڵدا زیادتر دەکات. ھەروەھا چەندین وێستگەی کارەبای خەڵووز لە لەندەن و لە ناوچەکانی لەندەن ھەبوون کە ھەموویان پیس بوونەکەیان زیاتر دەکرد و بەھۆیانەوە پیس بوونی ھەوا و تەم و مژەکە زیاتری دەکرد.[١٢][١٣]
بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی کەشناسی بەڕیتانیا، لە ماوەی تەم و مژەکەدا ڕۆژانە ھەزاران گەردیلەی دووکەڵ، بڕی ١٤٠تۆن ترشی ھایدرۆکلۆریک، ١٤تۆن پێکھاتەی فلۆرین و ٣٧٠تۆن دووەم ئۆکسیدی گۆگرد کە ڕەنگە گۆڕدرابێت بۆ ٨٠٠تۆن ترشی سولفۆریک.[١٤][١٥] سەرەڕای ئەمانەش، پیس بوون و دووکەڵ لە ئۆتۆمۆبێلەکان و مەکینە و ئەو ئامرازە گواستەوانەی سەر بە ئۆتۆمۆبێلن ھەبووە، بە تایبەتی شەمەندەفەر و پاسەکان، و ھەروەھا سەرچاوە پیشەسازی و بازرگانییەکانی دیکەش بەشداریان لە پیس بوونی ھەوادا کردووە.[١٦]
چارەسەرکردنی ڕووداوەکە
[دەستکاری]
لە کۆتاییدا تەم و مژەی گەورەی لەندەن لە سێشەممەی ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٢ پاک بووەوە لە کاتێکدا کە بارودۆخی کەشوهەوا گۆڕا. بووە هۆی دەرکردنی یاسای هەوای پاک لە ساڵی ١٩٥٦ کە بەکارهێنانی سووتەمەنی ڕەقی دوکەڵاوی و خەڵووز لە ناوچە شارییەکان قەدەغە کرد.[١٧]
سەرەتا حکومەتی بەریتانیا خاو بوو لە کارکرەکانیدا، دواجار دوای چوار ساڵ، لە ساڵی ١٩٥٦، یاسای هەوای پاکی دەرکرد، وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەو تەم و مژە کوشندەیە. یاسای ناوچەی بێ دوکەڵی لە سەرانسەری شارەکەدا دامەزراند و سووتاندنی خەڵووزی لە ئاگری ناوماڵ و هەروەها لە کورەکاندا سنووردار کرد.[١٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Great Smog of London | 1952, Cause, Deaths, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ٦ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا کتێبی زانستەکان. ھەرێمی کوردستان: وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان. ٢٠٢٣. لاپەڕە ١٧٨.
{{cite book}}
:|یەکەم=
missing|یەکەم=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Bell، Michelle L؛ Davis، Devra L؛ Fletcher، Tony (2004-01). «A retrospective assessment of mortality from the London smog episode of 1952: the role of influenza and pollution». Environmental Health Perspectives (بە ئینگلیزی). ١١٢ (1): ٦–٨. doi:١٠.١٢٨٩/ehp.٦٥٣٩. ISSN ٠٠٩١-٦٧٦٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Stone، Richard (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢). «Counting the Cost of London's Killer Smog». Science. ٢٩٨ (5601): ٢١٠٦–٢١٠٧. doi:١٠.١١٢٦/science.٢٩٨.٥٦٠١.٢١٠٦b.
- ^ «Great Smog of 1952». education.nationalgeographic.org (بە ئینگلیزی). لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Brimblecombe، Peter (١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦). «Attitudes and Responses Towards Air Pollution in Medieval England». Journal of the Air Pollution Control Association. ٢٦ (10): ٩٤١–٩٤٥. doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٠٢٢٤٧٠.١٩٧٦.١٠٤٧٠٣٤١. ISSN ٠٠٠٢-٢٤٧٠.
- ^ Brimblecombe، Peter (٢٦ی تەممووزی ٢٠١٢). The Big Smoke (Routledge Revivals): A History of Air Pollution in London since Medieval Times (بە ئینگلیزی). Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٦-٧٠٣٢٩-٤.
- ^ Evelyn، John (١٩٧٦). Fumifugium. W. D. Jordan Special Collections and Music Library Queen's University Library. Exeter, Eng. : University of Exeter, the Rota. ژپنک ٩٧٨-٠-٩٠٤٦١٧-٠٦-١.
- ^ «تەم و مژە گەورەکەی لەندەن». زە گاردییەن.
{{cite web}}
:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
پێویستی بە|archive-url=
ھەیە (یارمەتی) - ^ Wills، Matthew (٢٤ی ئابی ٢٠١٥). «Old Smoke: London's Famous Fog». JSTOR Daily (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Dawson، Kate Winkler (٢٠١٧). Death in the air: the true story of a serial killer, the great London smog, and the strangling of a city. Internet Archive. New York, NY: Hachette Books. ژپنک ٩٧٨-٠-٣١٦-٥٠٦٨٦-١.
- ^ «The Great Smog of 1952: seventy years on». British Safety Council (بە ئینگلیزی). لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «تەمە گەورەکەی لەندەن». بی بی سی.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «The Great Smog of 1952 - Met Office Education». web.archive.org. ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «The Great Smog of 1952». Met Office (بە ئینگلیزی). لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Mason، Nigel J. (Nigel John) (٢٠٠١). Introduction to environmental physics: planet earth, life and climate. Internet Archive. London ; New York: Taylor & Francis. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٨٤-٠٧٦٤-٤.
- ^ «The Great Smog of London: What was it, what caused it and how did it end?». Who Do You Think You Are Magazine (بە ئینگلیزی). ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Great Smog of London | 1952, Cause, Deaths, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ٦ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی لەندەن
- دەروازەی دەیەی ١٩٥٠
- دەروازەی کەشوھەوا
- دەروازەی زانست
- دەروازەی ڕۆژنامەوانی
- دەروازەی ئامار