دونیا جیھانبەخت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دونیا جیھانبەخت،[١] لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٣٦٨ لە تاران لەدایکبووە، مۆدێل و کەسایەتییەکی تەلەڤیزیۆنی ئێرانییە.[٢]

ژیان[دەستکاری]

دونیا جیھانبەخت، لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٣٦٨ لە تاران لەدایک بووە، کەسایەتییەکی مشتومڕاوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام.[٣]بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە گرافیک لە زانکۆی تاران تەواو کردووە، وەک مۆدێلێکی سەر شاشەکان دەستی پێکردووە، دواتر ماوەیەکی لە تورکیا بەسەر بردووە، ئێستاش لە ئینگلتەرا و تورکیا دەژی.

ھەموو خەرجییەکانی ژیانی لوکسەکەی لە ڕێگەی سایتی قومار و گرەوکردنی نایاسایی و لە زیان و ساختەکارییەکانی خەڵکەوە دابین دەکرێت.[٤]

ناوبانگ[دەستکاری]

چیرۆکی ناوبانگەکەی لە خۆشەویستییەکی سەیرەوە لە فەزای ئەلیکترۆنیدا دەستی پێکردووە.[٥]سەرەتا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ساسی مانکن ئارەزووی خۆی دەربڕی، بەڵام دواجار دوای بێبایەخکردنی ئەو گۆرانیبێژە، کلیپێکی خۆکوشتنەکەی بڵاوکردەوە.

بەم نمایشە سەیرە پەیجی ئینستاگرامەکەی شوێنێک بوو بۆ مشتومڕ و گاڵتەکردن بە ھەزاران کەس، تا لەناکاو شوێنکەوتووەکانی ئەم کەسایەتییە سەرھەڵدانە بوون بە ملیۆنان.[٦]

لە ساڵی ١٩٩٨ دونیا جیھانبەخت بە بەرنامەیەکی نوێ ھەوڵیدا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ئەمیر تێتلۆ دروست بکات و چەند جارێک ئارەزووی خۆی بۆ ئەمیر تێتلۆ دەربڕی.[٧]

لە کۆتاییدا چەند کلیپێکی دیدارەکەیان بە سیناریۆیەکی ساختە بڵاوکردەوە بە مەبەستی بەدەستھێنانی ناوبانگ و دوای ئەوەی چەند ھەزار شوێنکەوتووی دیکەی بەدەستھێنا، ئەم پەیوەندییەشی ئەرشیف کرا.[٨]

ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، دونیا بە ڕوخسارێکی نھێنی خۆشەویستی نوێی خۆی ئاشکرا کرد، کە دەرکەوت جگە لە مێھراد جەم، گۆرانیبێژی ئێرانی ھیچی تر نییە.[٩]

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە، مەسعوود جەھانی ئاوازدانەری مێھرداد جەم بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە فەرمی جیابوونەوەی خۆی لەم گۆرانیبێژە ڕاگەیاند بۆ ئەوەی چالاکییەکەی لە ئێران تێک نەچێت.[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ھزینە ۱. ۵ ملیاردی زایمان دنیا جھانبخت در لندن! + عکس-راھبرد معاصر". rahbordemoaser.ir.
  2. ^ "بیشترین فالوور اینستاگرام ایران متعلق بە کیست؟ / از دنیا جھانبخت تا مھناز افشار !" (بە فارسی). رکنا.
  3. ^ "حاشیەھای دادگاە میلاد حاتمی؛ از دنیا جھانبخت تا تتلو / تصویر" (بە فارسی). خبر فوری - اخبار فوری و لحظە ای | در لحظە با خبر شوید.
  4. ^ "حاشیە دادگاە میلاد حاتمی؛ از دنیا جھانبخت تا تتلو" (بە فارسی). fa. ۱۴۰۱/۰۸/۰۱ - ۱۰:۵۲. Check date values in: |date= (help)
  5. ^ "علت مراجعە تتلو بە کنسولگری ایران در استانبول | اطلاعیە کنسولگری دربارە خوانندە جنجالی" (بە فارسی). ھمشھری آنلاین. 2022-06-15.
  6. ^ "از دنیا جھانبخت چە خبر ؟! +عکس" (بە فارسی). fa. ۱۴۰۱/۰۷/۰۹ - ۱۶:۵۱. Check date values in: |date= (help)
  7. ^ "عاشقانەھای دنیا جھانبخت و تتلو حقیقت دارد؟ [+جزئیات] - فیگار" (بە فارسی). فیگار - فیلم، بازی و ھنر. ۱۴۰۱-۰۸-۰۶\۱۸:۱۲:۴۴. Check date values in: |date= (help)
  8. ^ "رابطە پنھانی تتلو با دنیا جھانبخت لو رفت" (بە فارسی). saednews.com. 2022-10-24.
  9. ^ "مھراد جم و حواشی جدیدش / عکس-راھبرد معاصر". rahbordemoaser.ir.
  10. ^ "چرا مھاجرت مھراد جم از ایران خبرساز شدە است؟" (بە فارسی). ھمشھری آنلاین. 2020-10-23.