دورانگۆ (ویلایەت)
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

دورانگۆ (ناسراو بە ویلایەتی ئازادی دورانگۆ) یەکێکە لەو ۳۱ ویلایەتەی پێکەوە لەگەڵ مەکسیکۆ سیتی فیدراڵییەتی مەکسیک پێک دەهێنن. ئەم ویلایەتە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەوە و ژمارەی دانیشتووانەکەی ۱،۸۳۲،٦٥۰ کەسە، هەر بۆیە لە ڕیزبەندی پلەی دووهەمدا دێت لە دوای باخا کالیفۆرنیا سور بۆ ڕێژەی کەمی دانیشتوانی. پایتەختەکەی کە پێی دەگوترێت ڤیکتۆریا دێ دورانگۆ بە ناوی یەکەم سەرۆکی مەکسیکەوە نێو نراوە کە ناوی گوادەلوپێ ڤیکتۆریا بووە.
جوگرافیا
[دەستکاری]زانیاری گشتی
ڕووبەری دورانگۆ ۱۲۳،٤٥۱کم ۲جایە، ئەمەش وا دەکات لە سەدا ٦.۳ی ناوچەی هەموو مەکسیک پێک بهێنێت. هەروەها چوارهەم گەورەترین ویلایەتە بە قەبارە و دەکەوێتە دوورەدەستی باکوری ڕۆژئاوای فەلاتی ناوەڕاستی مەکسیک، کە دەگاتەوە بە چییاکانی سیێرا مادرێی ڕۆژاوا - بڵندترین لووتکەکان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]۱. https://en.wikipedia.org/wiki/Durango
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە دورانگۆ (ویلایەت) تێدایە.