بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دوانەئۆکسیدی نایترۆجین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوانەئۆکسیدی نایترۆجین
لقیnitrogen oxide
بەشێکە لەresponse to nitrogen dioxide، cellular response to nitrogen dioxide
Associated hazardnitrogen dioxide exposure
داڕشتنی کیمیاییNO₂
پەسەندکراو (یاسا)N(=O)[O]
Safety classification and labellingNFPA 704: Standard System for the Identification of the Hazards of Materials for Emergency Response
NIOSH Pocket Guide ID0454
بەرەوپێك هەیەphotochemical oxidant

دوانەئۆکسیدی نایترۆجین ئاوێتەیەکی کیمیایییە بە فۆرمۆڵای (NO2). یەکێکە لە چەند ئۆکسیدێکی نایترۆجین و گازێکی سوورباوی قاوەیییە. گەردێکی پارامەگنەتاوی و چەماوەیە و خاوەنی ھاوجێیی گرووپی خاڵی «C2v»یە. لە ڕووی پیشەسازییەوە، (NO2) ماددەیەکی نێوەندگیرە لە دروستکردنی ترشی نایتریکدا، کە ساڵانە ملیۆنان تۆنی لێ بەرھەم دەھێنرێت و بە پلەی یەکەم بۆ بەرھەمھێنانی پەیین بەکاردێت.[١]

دوانەئۆکسیدی نایترۆجین ژەھراوییە و ئەگەر بە بڕێکی زۆر ھەڵبمژرێت دەکرێت کوشندە بێت. چێشتلێنان بە تەباخی گاز دوانەئۆکسیدی نایترۆجین بەرھەم دەھێنێت، کە دەبێتە ھۆی خراپبوونی کوالێتی ھەوای ناوماڵ. سووتانی گاز دەکرێت ببێتە ھۆی زیادبوونی خەستیی دوانەئۆکسیدی نایترۆجین لە سەرتاسەری ژینگەی ماڵدا، ئەمەش پەیوەندی بە کێشە و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەناسەوە ھەیە. مامناوەندی ژەمی کوشندە «LC50» بۆ مرۆڤ بە ١٧٤ «ppm» بۆ بەرکەوتنی ١ کاتژمێر خەمڵێنراوە. ھەروەھا ئەم گازە لە ڕێزی خێزانی «NOx»ی پیسکەرەکانی بەرگەھەوا ھەژمار دەکرێت.[٢][٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]