بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەیڤد ھیووم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ده‌یڤد هیوومەوە ڕەوانە کراوە)
هیوم

دەیڤد ھیوم (ماوەی ژیان: ٧ی ئایاری ١٧١١ تاکوو ٢٥ی ئابی ١٧٧٦) فەیلەسووف و مێژوونووس و ئابووریزانی سکۆتلاندی بوو، دەیڤد کاریگەر بوو بە جۆن لۆک،[١] ھیووم سەر بە ڕێبازی لیبرالیزمی کۆن بووە.[٢][٣][٤]

دیڤید ھیووم فەیلەسوف و ئابووریزان و مێژوو نووسێکی سکۆتلاندی بووە و کەسایەتیەکی گرنگ بووە لە فەلسەفەی ڕۆژاوا و مێژووی ئیسکتلەندا، لە ٢٦ نیسانی ساڵی ١٧١١ لە سکۆتلاند لەدایک بووە، کە تەمەنی گەیشتۆتە ٣ ساڵان باوکی کۆچی دوایی کردووە، ساڵی ١٧٢٢ لەتەمەنی ١١ ساڵیدا پەیوەندی بە قوتابخانەی ئەدنبرەوە کردووە و فەلسەفەی سروشتی خوێندووە، بۆ ماوەیەکی کەم کاری بازرگانێتی کردووە و دواتر وازی لێی ھێناوە.

دیڤید ھیووم سەرەتا وەکو مێژوو نووس ناوبانگی دەرکردووە و وەکو سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ مێژووی ئینگلیز پشتیان بە کتێبە بەناوبانگەکەی مێژووی ئینگلتەرا بەستووە، یەکەم فەیلەسوف بووە لە سەدەی نوێدا فەلسەفەی سروشت بڵاوبکاتەوە و ئەوەی ڕەتکردۆتەوە کە مێشکی مرۆڤ کۆپیکراوێکی بچووکی مێشکی خواوەندبێت و پێی وابووە کە جیھان بەدەستی مرۆڤەوەیە و ھەموو ئاینەکانی بە مەسیحیەتیشەوە ڕەتکردۆتەوە.

فەلسەفەکەی ھیووم بڕوای بە بیرکردنەوەی فەلسەفی نەبووە، بەڵام پێی وابووە کە لە دەرئەنجامی شارەزایی زانستێکی نوێ ھێتە ئاراوە و شارەزاییش تەنھا لەرێگای عەقڵەوە دەبێت، ھەروەھا پێی وابووە شارەزایی ھەموو تاکە کەسێک تەنھا لەڕێگای ھەست و عەقڵەوەیە، بڕواشی وابووە کە جیھانێک ھەیە لەدەرەوەی ھەستی مرۆڤەوە. لەنێوان ساڵانی ١٧٦٣ بۆ ١٧٦٦ ھیووم وەکو سکرتێری باڵیۆزخانەی ئینگلیز لەپاریس کاری کردووە و بەناوبانگترین فەیلەسوفە فەرەنسیەکانی ناسیوە، لەساڵی ١٧٦٧ بۆتە یارەدەری یەکێک لەوەزارەتەکانی فەرەنسا، ساڵی ١٧٦٩ گەڕاوەتەوە بۆ ئەدنبەرەی شوێنی لەدایک بوونی لە ئیسکتلەندا و تادوا ژیانی لەوێ ماوەتەوە و لە ٢٥ ئابی ساڵی ١٧٧٦ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. http://www.youtube.com/watch?v=b3u5B-iQRM4
  4. http://thinkmarkets.wordpress.com/2011/05/07/david-hume-and-friedrich-hayek-classical-liberal-giants/
  • ویکیپیدیای عەرەبی