دەریای مردوو
| دەریای مردوو | |
|---|---|
| بەشێکە لە | Jordan Rift Valley، Israel–Jordan border، Jordan-Palestine border، West Bank–Israel border |
| Basin country | ئیسرائیل، ئوردن، دەوڵەتی فەلەستین |
| وڵات | ئوردن، ئیسرائیل، دەوڵەتی فەلەستین |
| دابەشکاریی کارگێڕی | ئیسرائیل، ئوردن، دەوڵەتی فەلەستین |
| پۆتانی شوێن | ٣١°٣١′١٥″N ٣٥°٢٩′٤″E |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | −٤٤٠٫٧٦ مەتر |
| ڕووبەر | ٦٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
![]() | |
پۆتانەکان: 31°20′N 35°30′E / 31.333°N 35.500°E

دەریای مردوو (بە عەرەبی: البحر الميت، بە زمانی عیبری: יָם הַמֶּלַח)، کە ھەروەھا بە دەریای خوێ -ش ناسرواە، دەریاچەیەکە لەنێوان ئوردن و ئیسرائیلدا ھەڵکەوتووە. ڕووی ئەم دەریاچەیە و کەنارەکانی ٤٢٢ مەتر لە ئاستی دەریا نزمترن و بەم بۆنەوە وەکوو نەویترین وشکانییەکانی ڕووی زەوی دێنە ئەژمار. دەریای مردوو ٣٧٨ مەتر قووڵە و بە ٣٣،٧% سوێرییەوە سوێرترین کۆمای ئاوییە لە جیھاندا. ئاوەکەی ئەوەندە سوێرە کە ژیان تێیدا بۆ زۆربەی گیانداران ئەستەم و دەستنەداوە، ھەر بۆیە بە "مردوو" ناو نراوە. ئەڵبەت بەتەواوی مردوو نییە، جۆرە باکتریاگەلێک ھەن کە دەتوانن لەو ئاوەدا بژین. ھەروەھا سوێریی ئاوەکە وای لێ دەکا لە ئاوی تازە قورستر بێ و مرۆڤ بەئاسانی و بەبێ ھەوڵی زۆر بتوانێ بەسەر ئاوەکەدا پاڵ کەوێ. ئەم تایبەتمەندییەی ھەر ساڵە گەشتیاران لە سەرانسەری جیھانەوە بۆ سەیرانی دەریای مردوو ڕادەکێشێ.[١][٢]

سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ↑ «The Dead Sea». ar.visitjordan.com. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «http://tourism.ps/%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%82%D8%A7%D8%B5%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%AD%D9%8A%D8%A9/%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%AD%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%8A%D8%AA/». tourism.ps. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی)|سەردێڕ=
