بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دنیپرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شاری دنیپرۆ ( بە ئۆکراینی: Дніпро، بە ڕووسی: Днепр ) سێیەم گەورەترین و جوانترین شاری ئۆکرانیایە و ژمارەی دانیشتووانی ٢.٥ میلیۆن کەسە، پایتەختی ئەو ناوچەکەیە کە ناوەکەی ھەڵگرتووە و گەورەترین ناوەندی ڕۆشنبیری و کارگێڕی باشووری ناوەڕاستە لە وڵاتەکەدا. ئابووری شارەکە بەندە بە پیشەسازی و لە ماوەی پەیوەستبوونی ئۆکرانیا بە یەکێتیی سۆڤیەت، یەکێک بووە لە گرنگترین شارە سۆڤیەتییەکان لە پیشەسازی فڕۆکەوانی و چەکدا. سیستەمی گواستنەوەی شارەکە پشت بە میترۆی دنیپرۆپێترۆڤسک دەبەستێت کە لە یەک ھێڵی میترۆ پێکھاتووە و شەش وێستگەی سەرەکی لەخۆدەگرێت و شارەکەش ڕووی لە ڕووباری دنیپەر کردووە. شارەکە لە ساڵی ١٧٧٦ دامەزراوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]