دراگۆن بۆڵ زێد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە زنجیرەی دراگۆن بۆڵ زێد نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە دراگۆن بۆڵ (ڕوونکردنەوە).
دراگۆن بۆڵ زێد
ドラゴンボール
(Doragon Bōru Zetto)
چەشنئەکشن، فەنتازیا
زنجیرە تەلەفیزیۆنی ئەنیمێ
دەرھێنەردایسکی نیشیۆ
نووسەرشونسوکی کیکوچی
ستودیۆتۆێی ئەنیمەیشن
شەبەکەی ڕەسەنتەلەڤیزیۆنی فوجی
ئەنیماکس
تۆکیۆ ئێم ئێکس
پەخشی ڕەسەن ۲٦ی نیسانی ۱۹٨۹ ۳۱ی کانوونی دووەمی ۱۹۹٦
ئەڵقەکان۲۹۱
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

دراگۆن بۆڵ زێد (بە ژاپۆنی: ドラゴンボールZ، بە رۆماجی:Dragon Ball Z) بریتییە لە زنجیرە ئەنیمێیەکی ژاپۆنی لە بەرهەمهێنانی تۆێی ئەنیمەیشنە، و تەواوکەری زنجیرەی دراگۆن بۆڵە.[١][٢][٣] لە ژاپۆن بۆ ماوەی ٦ ساڵ پەخشکرا، لە نیسانی ۱۹٨۹ دەستی بە پەخشکردن کرد و لە کانوونی دووەمی ۱۹۹٦ کۆتایی هات.

بەشەکان[دەستکاری]

دراگۆن بۆڵ زێد: لۆرد سلاغ[دەستکاری]

دراگۆن بۆڵ زێد: لۆرد سلاغ بریتییە لە فیلمی چوارەم لە زنجیرەی دراگۆن بۆڵ و لە ساڵی ۱۹۹۱ دا لە ژاپۆن دەرچووە.

فیلمەکە دەربارەی نامیکییەکی پیر دەسوڕێتەوە کە دەیەوێت زەوی کۆنتڕۆڵ بکات بەڵام بە ڕێکەوت تۆپەکانی دراگۆن بۆڵ لەبەردەمیدا دەدۆزێتەوە، هەر بۆیە هەلەکە دەقۆسێتەوە و داوای گەنجێتی هەتا هەتایی دەکات. بەڵام پیکۆلۆ و گۆکو دەدۆزێتەوە لەبەرامبەری و شەڕ دەکات لەگەڵیان، پاشان گۆکو تووڕە دەبێت و بۆ یەکەم جار خۆی بۆ سووپەر سایاجینی بێکەڵک دەگۆڕێت و دەیبەزێنێت.

دراگۆن بۆڵ: شازادە خاتوونە خەوتووەکەی قەڵا خراپەکە[دەستکاری]

دراگۆن بۆڵ: شازادە خاتوونە خەوتووەکەی قەڵا خراپەکە (بە ژاپۆنی: 魔神城のねむり姫) بریتییە لە فیلمی دووەم لە زنجیرەی دراگۆن بۆڵ، کە لە ۱٨ی تەممووزی ۱۹٨۷ بڵاوکرایەوە.

ئەو کاتەی گۆکو لە تەمەنی ۱۲ ساڵیدا بوو دەیویست لەگەڵ مۆتێن رۆشیدا دەرچێت تا ببێت بە قوتابی لەلای، هەروەها لە شوێنێکی ترەوە کوریرینی ڕەبەن بە هەمان مەبەست دێت. بەڵام روشی بۆ ئەوەی وەریانگرێت بۆ ڕۆژئاوا دەیاننێرێت، لە شوێنێک کە پێنچ شاخ وەستاوە و لەوێ قەڵایەک بوونی هەیە، و لە ناو قەڵاکەش ئەفسانەیەک هەیە، و بەپێی ئەفسانەکەش جوانکیلەیەکی خەوتوو (شازادە خاتوون) لەوێ هەیە، و هەر بە پێی ئەمەش هەر کەسێکیان شازادە خاتوونەکە بهێنێتەوە ئەوا لەلای موتێن رۆشی دەبێت بە قوتابی. لە کۆتاییدا دستدەکەن بە ڕۆشتن بۆ گەشتەکەیان.

دراگۆن بۆڵ زێد: سووپەر ڕۆبۆتی ۱۳[دەستکاری]

دراگۆن بۆڵ زێد: سووپەر ڕۆبۆتی ۱۳ (بە ئینگلیزی: Dragon Ball Z: Super Android 13) بریتییە لە فیلمی حەوتەم لە زنجیرەی دراگۆن بۆڵ، و باسی چیرۆکی ئاندرۆید دەکات کاتێک گۆکو دەکوژێت.

چیرۆکی فیلمەکە باسی کوشتنی گۆکو لەلایەن ئاندرۆیدەوە دەکات. لە سەرەتایی فیلمەکەدا ڕۆبۆتی ۱۷ دەبینین کە هەڵساوە بە کوشتنی دکتۆر گێرۆ و خوێنی بەسەر کۆمپیتەرەکەدا بڵاوبۆتەوە. و پاشان ژمارە ۱٤ و ۱٥ دروست دەکات، و پاشان هێرش دەکەنە سەر گۆکو دواتر بۆ جەمسەزی باکوور دەگوازنەوە. ژمارە ۱۳ ئازاد دەبێت و بۆ لەناوبردنی زەوی دێت و خەریک بوو گۆکو بکوژێت بەڵام ڤێجیتا ڕزگاری دەکات، و ترانکسیش ۱٤ دەکژێت، و پاشان ۱٥ سەری لە جەستەی دەکاتەوە و لەناودەچێت، هەر بۆیە ۱۳ لەگەڵ پاشماوەکانی ۱٤ و ۱٥ یەک دەگرێت و سووپەر ۱۳ پێکدەهینێت، هەروەها هەموو هەوڵەکانی گۆکو و خەریکبوو خۆی لەناو ببات بەڵام بە هۆی یارمەتی ترانکسەوە بە زیندووی مایەوە و پاشان گۆکو گینکی داما بەکاردەهێنێت و سووپەر ۱۳ دەکوژێت.

زنجیرە ئۆڤاکان[دەستکاری]

دراگۆن بۆڵ زێد: پیلانی سڕینەوەی سایاجینەکان (بە ئینگلیزی: In the boot he drove the line of lobade alsayan) بریتییە لە ئەڵقەیەکی تایبەتی دراگۆن بۆڵ زێد، کە باسی پیلانی تسۆفۆرۆ بۆ سڕینەوەی سایاجینەکان دەکات.

۱. کینە بەرامبەر سایاجینەکان

دکتۆر لایچی ئەو کەسەیە کە گازی دیسترۆنی دروستکردووە، هەروەها ئەو ئەو کەسەیە کە فریزەر و کۆلیر و سلاغ و تۆرلیسی گێڕایەوە هەر بۆیە گۆکو و ڤێجیتا و ترانکس و گۆهان و بیکۆلۆ ئەوانیان و گازەکەیان لەناوبرد.

هەسارەی تاریکی

پاش ئاوەی کۆتاییان بە ئەوانە هێنا، بۆ هەسارەی تاریکی چوون تا دکتۆر لایچی لەناوبەرن، ویستیان لەناویبەرن بەڵام ئەو خۆی لەگەڵ کینەکەی بەرامبەر سایاجینەکان و جەنگاوەرەکانی تردا یەکخست (یەکگرت) و ئێستا کەسێکە کە نابەزنێرێت.

شەڕەکە

پاشان هاچیباک هێرش دەکاتە سەریان، و پێیان دەڵێت: پێویستە هەموو سایاجینەکان لەناوچن، بۆیە ڤێجیتا بە فاینڵ فلاش هێرش دەکاتە سەری بەڵام هیچ کاریگەری نەبوو بەڵکو تەنانەت پێی هێرشی کردەوە سەری و ناوی لێنا "تۆپی تۆڵەکردنەوە". دای چەندین هەوڵ ترانکس سەرکەوت بە بریندار کردنی دەمی وە لەو کاتەدا گۆکو خاڵی لاوزی ئەو ئاشکرا دەکات و بە هەموویان هێرش دەکەنە سەری و هەسارەی تاریکی لەناودەبەن.

هەروەها[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Dragon Ball Z Kai: Season 1 [Blu-ray]". Amazon.com. Retrieved 7ی Aprilی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ Made in Japan: Chasing the Dragon ; Pokemon Was Nicknamed 'Kiddie Crack' but a New Wave of Japanese Monsters Threatens to Be Even More Addictive. The Independent (London), March 5, 2000.
  3. ^ "The Hype All Dressed up with Somewhere to Go". Los Angeles Daily News. McClatchy-Tribune Information Services. October 25, 2000. Archived from the original on 5ی Novemberی 2013. Retrieved 7ی Aprilی 2018 – via HighBeam Research. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help) ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.