دایک و مانای ژیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دایک و واتای ژیانەوە ڕەوانە کراوە)
دایک و مانای ژیان
نووسەرئیرڤین دی. یالۆم
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
چەشندەروونناسی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٩٩

دایک و مانای ژیان (بە ئینگلیزی: Momma and the Meaning of Life) یەکێکە لە کتێبە دەروونناسییەکانی ئیرڤین دی. یالۆم. کتێبەکە کورتە چیرۆک و ئەنجامی چەند ساڵەی کاری چارەسەری دەروونی یالۆم لەخۆ دەگرێت. لە کتێبی دایک و مانای ژیاندا، چەمکە چارەسەریی و فەلسەفییەکان و بابەتەکان بە شێوەی چیرۆک دەردەکەون.

کورتە[دەستکاری]

ئەم کتێبە لە شەش چیرۆک پێک ھاتووە، کە چواریان لەسەر بنەمای واقیع نووسراون، و دوانیان لەسەر بنەمای خەیاڵی. لەم چیرۆکانەدا نووسەر کێشەکان و تەحەداکانی پەیوەندی نێوان نەخۆش و چارەسەرکەر دەڵێتەوە کە ئەمەش دەستکەوتێکی گرینگە بۆ دەروونناسی. دایک و مانای ژیان یەکەمین چیرۆکی کتێبەکەیە کە لەبارەی کاریگەریی دایک لەسەر پێکھاتنی کەسایەتیی منداڵاندایە. لەم چیرۆکەدا ئیرڤین یالۆم وێنای ژیانی ژنێک دەکات کە دوای مردنی دایکی خەونی پێیەوە دەبینێت. ئەم ژنە کە لە دایکی بێزار بووە، بەڵام دوای ١٠ ساڵ لە مەرگی دایکی سێبەرەکەی ھەر بەسەر ژیانیدایە و دەڵێت: «بۆچی ئێستا کە چەندین ساڵە لە دوژمنایەتی بەردەوامدا لەگەڵی دەژیم، دەبێت بە بیرییەوە بچم؟ ئەو کەسێکی خۆپەرست، پارانۆیایی، بەدخوو، کینەیی، نەگریس، گوێ نەبیس و ھەتا بڵێی نەزان بوو. تەنانەت ساتێکیشم لەبیر نایەتەوە کە ھەستم بە ھۆگری کردبێت لەگەڵیدا.»

بابەتی ئەم کتێبە، یان کتێبەکانی تری یالۆم شێواز و تەکنیکی جیاوازی چارەسەری دەروونییە، بە تێمەکی فەلسەفی قورسەوە. بەڵام یالۆم زۆر ماھیرانە ھەموو ئەمانە بە شێوەی چیرۆک دەگێڕێتەوە کە مرۆڤ ھەست بە گرانی کتێبەکە ناکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

مامان و معنی زندگی