بۆ ناوەڕۆک بازبدە

داگیرکاریی مەغۆلەکان بۆ سەر چین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
داگیرکاریی مەغۆلەکان بۆ سەر چین
بەشێک لە دارگیرکاری و فتوحاتەکانی مەغۆلەکان

نەخشەی داگیرکاریی ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل بۆ سەر ناوچەکانی چین
ڕێکەوت١٢٠٥-١٢٧٩ (٧٤ ساڵ)
شوێن
ئەنجام مەغۆلەکان سەرکەوتنیان بەدەستھێنا
گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان
دامەزرانی ئیمپراتۆریەتیی یوان، یەکگرتنەوەی چین
شەڕکەرەکان

پێش-١٢٣٤ ھەڵمەتەکانی باکوور
ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل
ڕۆژاوای سیا (١٢١٠-١٢١٩)
ئیمپراتۆریەتیی سۆنگ
ڕۆژھەڵاتی لیاو
گۆریۆ


پاش-١٢٣٤ ھەڵمەتەکانی باشوور

ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل (تاوەکوو ١٢٧١)
ئیمپراتۆریەتیی یوان
شانشینی دالی
ڕۆژھەڵاتی لیاو

پێش-١٢٣٤ ھەڵمەتەکانی باکوور
ڕۆژاوای سیا
ئیمپراتۆریەتیی جین (١١١٥–١٢٣٤)
ڕۆژھەڵاتی سیا
لیاوی دواتر


پاش-١٢٣٤ ھەڵمەتەکانی باشوور

ئیمپراتۆریەتیی سۆنگ
شانشینی دالی
فەرماندە و سەرکردەکان
جەنگیز خان
ئۆگدای خان
مۆنگکۆخان
کوبلای خان
تۆلی خان
 

داگیرکاریی مەغۆلەکان بۆ سەر چین زنجیرەیەک ھەوڵی سەربازیی گەورە بوو لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلەکانەوە بۆ داگیرکردنی ئیمپراتۆریەتی جۆراوجۆر کە فەرمانڕەواییی چینیان دەکرد، بۆ ماوەی ٧٤ ساڵ (١٢٠٥-١٢٧٩). زیاتر لە حەوت دەیە درێژەی کێشا لە سەدەی ١٣ و شکستی شانشینی جین و لیاوی ڕۆژئاوا و سیای ڕۆژئاوا و تبت و شانشینی دالی و سۆنگی باشوور و سیای ڕۆژھەڵاتی لەخۆگرتبوو. کە ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل لە سەردەمی جەنگیزخاندا لە ساڵانی ١٢٠٥ و ١٢٠٧دا بە ھێرشێکی بچووک، بۆ سەر سیای ڕۆژئاوا دەستی بە داگیرکارییەکە کرد.

لە ساڵی ١٢٧٩دا، فەرمانڕەوای مەغۆلەکان کوبلای خان بە فەرمی شانشینی یوانی بە نەریتی چینی دامەزراند، دوای ئەوەی دوا بەرخۆدانی سۆنگی تێکشکاند، ئەمەش یەکگرتنەوەی چین بوو لە ژێر دەسەڵاتی مەغۆلەکاندا، ئەمە یەکەمجار بوو کە خەڵکانی جگە لە ھان فەرمانڕەواییی تەواوی وڵاتەکەیان کرد. یەکەمجاریش بوو کە تبت لەگەڵ باقیی چین یەکگرتوو بێت.[١]

تاکتیک و سیاسەتەکان

[دەستکاری]
داگیرکارییەکانی مەغۆل بۆ سەر باشوور و باشووری ڕۆژھەڵات

لە کاتی ھەڵمەتەکانیاندا، ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلەکان چەندین نەتەوەیان لە شەڕەکانیاندا وەرگرت، وەک نەتەوەکانی ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا.[٢][٣][٤][٥][٦] مەغۆلەکان سەربازانی چینییان دامەزراند،[٧] بە تایبەت ئەوانەی کە کاریان لەسەر مەنجەنیق و بارووت دەکرد بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەن لە فەتحەکانی تردا. جگە لە سەربازانی چین، زۆرێک لە زانا و پزیشکەکانی چین یاوەریی فەرماندەکانی مەغۆلیان کرد بۆ ڕۆژئاوا. مەغۆلەکان بەھایان بەو کەسانە دەدا کە کارامەیی تایبەتیان ھەبوو.

توانای درووستکردنی ئاسنی جۆشدراو، کە باش تووند بوون بۆ تەقەکردن لە شتەکان بە باروت، لەلایەن شانشینی سۆنگدا لەبەردەستی چینییەکان بوو و لەلایەن شانشینی لیاو و جین و یوانەوە وەرگیرا.[٨]

لە کاتی داگیرکردنی ترانسۆکسیانا لە ساڵی ١٢١٩، لەگەڵ ھێزی سەرەکیی مەغۆل، جەنگیز خان یەکەیەکی مەنجەنیقزانی پسپۆڕی چینیی لە شەڕدا بەکارھێنا. لە ساڵی ١٢٢٠ جارێکی تر لە ترانسۆکسانیا بەکارھێنرانەوە. ڕەنگە چینییەکان ئەو مەنجەنیقانەیان بەکارھێنابێت بۆ فڕێدانی بۆمبی بارووت، بەو پێیەی تا ئەم کاتە پێشتر ئەوانیان ھەبووە[٩] (ھەرچەندە ئەندازیاریی گەمارۆدانی دیکە و تەکنەلۆژیای دیکەش ھەبوون کە لە ھەڵمەتەکاندا بەکارھێنراون.[١٠]) لە کاتێکدا جەنگیز خان خەریکی داگیرکردنی ترانسۆکسانیا و ئاسیای ناوەڕاست بوو، چەند چینییەک کە ئاشنای بارووت بوون لە سوپای جەنگیزدا خزمەتیان دەکرد.[١١] "فەوجە تەواوەکان" کە بە تەواوی لە چینییەکان دروستکرابوون، لەلایەن مەغۆلەکانەوە بۆ فەرماندەییکردنی تۆپھاوێژەکان لە کاتی داگیرکردنی ئێراندا بەکاردەھێنران.[١٢] مێژوونووسان پێشنیاریان کردووە کە لەشکرکێشیی مەغۆلەکان چەکی باروتیی چینییان ھێناوەتە ئاسیای ناوەڕاست. یەکێک لەوانە ھوۆچۆنگ بوو، کە ھاوەنێکی چینی بوو.[١٣] دواتر ئەو کتێبانەی لە دەورووبەری ناوچەکەدا نووسراون، بەکارھێنانەکانی چەکی بارووتییان نیشانداوە کە لە چەکی چینی دەچوون.[١٤]

ھەزار فەوجی ئەندازیاریی باکووری چین یاوەری ھۆلاکۆخانی مەغۆل بوون لە کاتی داگیرکردنی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.[١٥][١٦] وە ھ ەزار چینی بەشدارییان لە گەمارۆدانی بەغدا کردووە (١٢٥٨).[١٧][١٨] ژەنەراڵی چینی گوۆ کان یەکێک بوو لە فەرماندەکانی سەردەمی گەمارۆدانی بەغدا و دوای گرتنی شارەکە، بە پارێزگاری بەغدا دەستنیشانکرا.[١٩][٢٠][٢١][٢٢][٢٣]

لە کاتی خزمەتکردن لە سوپای مەغۆلەکاندا، ژەنەڕاڵەکانی چین توانیان چاودێری لەشکرکێشی بۆ سەر ڕۆژئاوای ئاسیا بکەن.[٢٤]

بەپێی وتەی عەتا-مەلیک جوەینی، لە کاتی ھێرشکردنە سەر قەڵای ئەلەموتی حەشاشینەکان، "خیتایان"ەکان چەکی گەمارۆدانیان درووستکردووە کە لە کەوانەخاچ دەچێت و بەکارھێنراوە.[٢٥][٢٦][٢٧] "خیتایان" کە یەکێک لە نەتەوە چینییەکان بوون و بە واتای "چینییەکان" دێ، بەکاردەھاتن بۆ پەرەپێدانی جۆرێک لە کەوانی ھاوێژەر (ئارکوبالیستا)، کە لە ساڵی ١٢٥٦ لە ژێر فەرماندەییی ھۆلاکۆ جێگیرکران.[٢٨] تیرە ئاگرینەکان دەکەوتنە ناو قەڵاکان و تیرە ئاگرینەکان ژمارەیەکی زۆریان لە حەشاشینەکان کوشت. دەیانتوانی لە مەودای نزیکەی ٢٥٠٠ پەیس (١٨٧٥ مەتر) تەقە بکەن و تیر بھاوێژن.[٢٩] ئامێرەکە وەکوو کەوانی گا وەسف کرابوو.[٣٠] تیرەکان کە بە ئاگر داگیرسابوون پێش تەقەکردن دەخرایە سەر بوڵتەکانی چەکەکە.[٣١] مێژوونووسێکی دیکە پێی وایە لەبڕی ئەوە ڕەنگە بارووت بە بوڵتەکانەوە بەسترابێ کە بووەتە ھۆی سووتانەکان لە کاتی ئەو شەڕەی کە عەتا مەلیک جوەینی تۆماری کردووە.[٣٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Hugh D. Walker "Traditional Sino-Korean Diplomatic Relations : A Realistic Historical Appraisal", Monumenta Serica, Vol. 24 (1965), pp. 155–16, (p.159)
  2. Reuven Amitai-Preiss Mongols and Mamluks: The Mamluk-Ilkhanid War, 1260–1281 p. 189
  3. Angus Donal Stewart The Armenian kingdom and the Mamluks, p. 54
  4. Michael Biran The empire of the Qara Khitai in Eurasian history: between China and the Islam, p.143
  5. Stepehen Turnball The Mongol Invasions of Japan 1274 and 1281, p.72
  6. Peter Jackson The Mongols and the West, p.86
  7. Morris Rossabi (٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). From Yuan to Modern China and Mongolia: The Writings of Morris Rossabi. BRILL. لاپەڕە ٤٤٣–. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٠٤-٢٨٥٢٩-٣.
  8. HAW، STEPHEN G. (تەممووزی ٢٠١٣). «The Mongol Empire – the first 'gunpowder empire'?». Journal of the Royal Asiatic Society. ٢٣ (3): ٤٤٤–٤٥١. doi:١٠.١٠١٧/S١٣٥٦١٨٦٣١٣٠٠٠٣٦٩. S2CID ١٦٢٢٠٠٩٩٤.
  9. Kenneth Warren Chase (٢٠٠٣). Firearms: a global history to 1700 (چاپی illustrated). Cambridge University Press. لاپەڕە ٥٨. ژپنک ٠-٥٢١-٨٢٢٧٤-٢. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە. Chinggis Khan organized a unit of Chinese catapult specialists in 1214, and these men formed part of the first Mongol army to invade Transoania in 1219. This was not too early for true firearms, and it was nearly two centuries after catapult-thrown gunpowder bombs had been added to the Chinese arsenal. Chinese siege equipment saw action in Transoxania in 1220 and in the north Caucasus in 1239–40.
  10. The Devil's Horsemen: The Mongol Invasion of Europe by James Chambers, p.71
  11. David Nicolle؛ Richard Hook (١٩٩٨). The Mongol Warlords: Genghis Khan, Kublai Khan, Hulegu, Tamerlane (چاپی illustrated). Brockhampton Press. لاپەڕە ٨٦. ژپنک ١-٨٦٠١٩-٤٠٧-٩. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە. Though he was himself a Chinese, he learned his trade from his father, who had accompanied Genghis Khan on his invasion of Muslim Transoxania and Iran. Perhaps the use of gunpowder as a propellant, in other words the invention of true guns, appeared first in the Muslim Middle East, whereas the invention of gunpowder itself was a Chinese achievement
  12. Arnold Pacey (١٩٩١). Technology in world civilization: a thousand-year history (چاپی reprint, illustrated). MIT Press. لاپەڕە ٤٦. ژپنک ٠-٢٦٢-٦٦٠٧٢-٥. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە. During the 1250s, the Mongols invaded Iran with 'whole regiments' of Chinese engineers operating trebuchets (catapults) throwing gunpowder bombs. Their progress was rapid and devastating until, after the sack of Baghdad in 1258, they entered Syria. There they met an Islamic army similarly equipped and experienced their first defeat. In 1291, the same sort of weapon was used during the siege of Acre, when the European Crusaders were expelled form Palestine.
  13. Chahryar Adle؛ Irfan Habib (٢٠٠٣). Ahmad Hasan Dani؛ Chahryar Adle؛ Irfan Habib (eds.). History of Civilizations of Central Asia: Development in contrast : from the sixteenth to the mid-nineteenth century. بەرگی ٥ (چاپی illustrated). UNESCO. لاپەڕە ٤٧٤. ژپنک ٩٢-٣-١٠٣٨٧٦-١. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە. Indeed, it is possible that gunpowder devices, including Chinese mortar (huochong), had reached Central Asia through the Mongols as early as the thirteenth century.71 Yet the potential remained unexploited; even Sultan Husayn's use of cannon may have had Ottoman inspiration.
  14. Arnold Pacey (١٩٩١). Technology in world civilization: a thousand-year history (چاپی reprint, illustrated). MIT Press. لاپەڕە ٤٦. ژپنک ٠-٢٦٢-٦٦٠٧٢-٥. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە. The presence of these individuals in China in the 1270s, and the deployment of Chinese engineers in Iran, mean that there were several routes by which information about gunpowder weapons could pass from the Islamic world to China, or vice versa. Thus when two authors from the eastern Mediterranean region wrote books about gunpowder weapons around the year 1280, it is not surprising that they described bombs, rockets and fire-lances very similar to some types of Chinese weaponry.
  15. Josef W. Meri (٢٠٠٥). Josef W. Meri (ed.). Medieval Islamic Civilization: An Encyclopedia. Psychology Press. لاپەڕە ٥١٠. ژپنک ٠-٤١٥-٩٦٦٩٠-٦. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە. This called for the employment of engineers to engaged in mining operations, to build siege engines and artillery, and to concoct and use incendiary and explosive devices. For instance, Hulagu, who led Mongol forces into the Middle East during the second wave of the invasions in 1250, had with him a thousand squads of engineers, evidently of north Han Chinese (or perhaps Khitan) provenance.
  16. Josef W. Meri؛ Jere L. Bacharach (٢٠٠٦). Josef W. Meri؛ Jere L. Bacharach (eds.). Medieval Islamic Civilization: L-Z, index. بەرگی ٢ (چاپی illustrated). Taylor & Francis. لاپەڕە ٥١٠. ژپنک ٠-٤١٥-٩٦٦٩٢-٢. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە. This called for the employment of engineers to engaged in mining operations, to build siege engines and artillery, and to concoct and use incendiary and explosive devices. For instance, Hulagu, who led Mongol forces into the Middle East during the second wave of the invasions in 1250, had with him a thousand squads of engineers, evidently of north Chinese (or perhaps Khitan) provenance.
  17. Lillian Craig Harris (١٩٩٣). China considers the Middle East (چاپی illustrated). Tauris. لاپەڕە ٢٦. ژپنک ١-٨٥٠٤٣-٥٩٨-٧. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  18. Gloria Skurzynski (٢٠١٠). This Is Rocket Science: True Stories of the Risk-Taking Scientists Who Figure Out Ways to Explore Beyond Earth (چاپی illustrated). National Geographic Books. لاپەڕە ١٩٥٨. ژپنک ٩٧٨-١-٤٢٦٣-٠٥٩٧-٩. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە. In A.D. 1232 an army of 30,000 Mongol warriors invaded the Chinese city of Kai-fung-fu, where the Chinese fought back with fire arrows ... Mongol leaders learned from their enemies and found ways to make fire arrows even more deadly as their invasion spread toward Europe. On Christmas Day 1241 Mongol troops used fire arrows to capture the city of Budapest in Hungary, and in 1258 to capture the city of Baghdad in what's now Iraq.
  19. Colin A. Ronan (١٩٩٥). The Shorter Science and Civilisation in China. بەرگی ٥ (چاپی illustrated). Cambridge University Press. لاپەڕە ٢٥٠. ژپنک ٠-٥٢١-٤٦٧٧٣-X. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە. Moreover, many Chinese were in the first wave of the Mongolian conquest of Iran and Iraq – a Han general, Guo Kan, was first governor of Baghdad after its capture in ad 1258. As the Mongols had a habit of destroying irrigation and
  20. Original from the University of Michigan Thomas Francis Carter (١٩٥٥). The invention of printing in China and its spread westward (چاپی 2). Ronald Press Co. لاپەڕە ١٧٤. ژپنک ٩٧٨٠٦٠٨١١٣١٣٥. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە. The name of this Chinese general was Kuo K'an (Mongol, Kuka Ilka). He commanded the right flank of the Mongol army in its advance on Baghdad and remained in charge of the city after its surrender. His life in Chinese has been preserved
  21. Thomas Francis Carter (١٩٥٥). The invention of printing in China and its spread westward (چاپی 2). Ronald Press Co. لاپەڕە ١٧١. ژپنک ٩٧٨٠٦٠٨١١٣١٣٥. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ھێنراوە. Chinese influences soon made themselves strongly felt in Hulagu's dominions. A Han general was made the first governor of Baghdad,5 and Chinese engineers were employed to improve the irrigation of the Tigris-Euphrates basin
  22. Jacques Gernet (١٩٩٦). A history of Chinese civilization. Cambridge University Press. لاپەڕە ٣٧٧. ژپنک ٠-٥٢١-٤٩٧٨١-٧. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  23. Lillian Craig Harris (١٩٩٣). China considers the Middle East (چاپی illustrated). Tauris. لاپەڕە ٢٦. ژپنک ١-٨٥٠٤٣-٥٩٨-٧. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ھێنراوە. The first governor of Baghdad under the new regime was Guo Kan, a Han general who had commanded the Mongols' right flank in the siege of Baghdad. Irrigation works in the Tigris-Euphrates basin were improved by Chinese engineers(Original from the University of Michigan)
  24. Hyunhee Park (٢٧ی ئابی ٢٠١٢). Mapping the Chinese and Islamic Worlds: Cross-Cultural Exchange in Pre-Modern Asia. Cambridge University Press. لاپەڕە ١٢٦–. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٩-٥٣٦٦٢-٢.
  25. ʻAlā al-Dīn ʻAṭā Malek Joveynī (١٩٥٨). The history of the World-Conqueror. Harvard University Press. لاپەڕە ٦٣١.
  26. Journal of Asian History. O. Harrassowitz. ١٩٩٨. لاپەڕە ٢٠.
  27. Mansura Haidar؛ Aligarh Muslim University. Centre of Advanced Study in History (١ی ئەیلوولی ٢٠٠٤). Medieval Central Asia: polity, economy and military organization, fourteenth to sixteenth centuries. Manohar Publishers Distributors. لاپەڕە ٣٢٥. ژپنک ٩٧٨-٨١-٧٣٠٤-٥٥٤-٧.
  28. Wright، David Curtis (٢٠٠٨). Ferris، John (ed.). «NOMADIC POWER, SEDENTARY SECURITY, AND THE CROSSBOW». Calgary Papers in Military and Strategic Studies. Military Studies and History. ٢. Centre for Military and Strategic Studies: ٨٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٨٩٥٣-٣٢٤-٠.
  29. 'Ala-ad-Din 'Ata-Malik Juvaini (١٩٥٨). The history of the world-conqueror. بەرگی II. Harvard University Press. لاپەڕە ٦٣٠–٦٣١.
  30. Wright, David C. "The Sung-Kitan War of A.D. 1004–1005 and the Treaty of Shan-Yüan." Journal of Asian History, vol. 32, no. 1, 1998, p. 20. JSTOR 41933065.
  31. Peter Willey (٢٠٠١). The Castles of the Assassins. Linden Pub. لاپەڕە ١٦٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٩٤١٩٣٦-٦٤-٤.
  32. Haw، Stephen G. (تەممووزی ٢٠١٣). «The Mongol Empire – the first 'gunpowder empire'?». Journal of the Royal Asiatic Society. ٢٣ (3): ٤٥٨. doi:١٠.١٠١٧/S١٣٥٦١٨٦٣١٣٠٠٠٣٦٩. S2CID ١٦٢٢٠٠٩٩٤.