داگیرکاریی ماد بۆ سەر ئورارتوو
| داگیرکاریی ماد بۆ سەر ئورارتوو | |||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| |||||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||||
|
|
| ||||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||||
|
|
| ||||||||
لەشکرکێشیی مادەکان بۆ سەر ئورارتوو یان داگیرکردنی ئورارتوو لەلایەن مادەکان ئاماژەیە بۆ ئەو ھەڵمەتە سەربازییانەی کە لە کۆتاییی سەدەی حەوتەمی پێش زایین تا سەرەتای سەدەی شەشەمی پێش زایین لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی ماد و پادشا کەیخوسرەوەوە دژی شانشینی ئورارتوو ئەنجامدراون. ئەم لەشکرکێشییانە بەشێک بوون لە زنجیرەیەک ململانێی فراوانتر بە بەشداریی ماد و سەکەکان و گرووپەکانی دیکە کە تێیدا بەشداربوون لە ڕووخانی ئورارتوو و سەرھەڵدانی ئیمپراتۆریەتیی ماد دواجار وەک ھێزێکی باڵادەست لە ناوچەکەدا.
پێشینە
[دەستکاری]ئورارتوو شانشینییەکی بەھێزی سەردەمی ئاسن بوو کە لە دەوری بەرزایییەکانی ئەرمەنستان لە نێوان دەریاچەی وان و دەریاچەی ورمێ و دەریاچەی سێڤاندا ناوەندی بوو.[١][٢] خاکی شانشینی کۆنی ئورارتوو بەسەر سنوورە مۆدێرنەکانی تورکیا و ئێران و عێراق و ئەرمەنستاندا درێژبووەتوە.[٢] پادشاکانیان نووسراوی بزمارییان بە زمانی ئورارتی جێھێشتووە، کە ئەندامی بنەماڵەی زمانی ھورۆ-ئورارتی بووە.[٣] ھەرچەندە نزیکەی بەردەوام لە شەڕدا بوو لەگەڵ ئاشوورییەکانی باشووریان.[٤] ئەمەش ئورارتووی لاواز کرد.[٥][٦] لەم نێوەندەدا کەیخوسرەو کە تازە ئیمپراتۆریەتیی ئاشوورییان لەگەڵ نەبوپلاسەری ھاوپەیمانەکەی لە بابل داگیر کردبوو.[٧][٨][٩][١٠][١١] متمانە و تێبینیی ئەوەی کرد کە ئورارتوو لاواز بووە، ڕەنگە کەیخوسرەو ھەنگاوی نابێت بۆ داگیرکردنی.
داگیرکارییەکە
[دەستکاری]کاتێک لەشکرکێشییەکە بەڕاستی ڕوویدا لە نێوان مێژوونووساندا مشتومڕی لەسەر دەکرێت، سەرچاوەکان بە درێژاییی ساڵانی ٦٠٩ پێش زایین تا ٥٩٠ پێش زایین جیاوازن.[١٢][٤][١٣][١٤] کەیخوسرەو ھێزەکانی خۆی لە دژی شانشینی ئورارتوو و مانناکان جووڵاند. ئەم ھێرشە بووە ھۆی ئەوەی ھەردوو شانشینەکە لە تۆماری مێژوویی دەربچن لە دەوروبەری ساڵی ٥٩٠ پێش زایین، کاتێک ئیرمیای پێغەمبەری عیبرییەکان وەک ژێردەستەی مادەکان باسیان دەکات.[١٥] سەرچاوەکان دەڵێن کە کەیخوسرەو «شکستی بە ئورارتوو ھێنا و داگیری کردن».[١٦][١٧] ڕەنگە بەو مانایە بێت کە داگیرکارییەکە بە خێرایی و زوویی ڕوویدابێ، بە بەرگرییەکی کەم، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئورارتوو لاوازتر بووە.
دەرئەنجام
[دەستکاری]ڕووخانی ئورارتوو بووە ھۆی سەرھەڵدانی شانشینییەکی نوێی ئەرمەنستان لە شاخەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ کە دان بە مافی مادەکاندا نا بەسەر خاکەکە و وەک بەشێک لێیان. لە ئەرمەنستانەوە مادەکان پاڵیان نا بەرەو ڕۆژئاوا بەرەو دەریای ڕەش.[١٧] لەوێ لەلایەن کۆمەڵێکی ئاوارە و سەرگەردانی کیمێری و سەکەکان پێشوازییان لێکرا کە ھێشتا لە ناوچەی ناوخۆییی ئەنادۆڵدا دەسوڕانەوە کە بە کەپەدۆکیا ناسرابوو. داگیرکردنی ئەم ناوچەیە شەڕێکی شەش ساڵەی لەگەڵ شانشینی لیدیای ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ (٥٩٠-٥٨٥ پێش زایین) خێراتر کرد.[١٥][١٨] ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە مادەکان حوکمڕانیی ھەموو ئەنادۆڵ بکەن لە بەرامبەر ڕووباری ھالیس.[١٩] کە کۆتاییی ھات بە سنووری ھاوبەشی نێوان مادەکان و لیدییەکان دوای ئەوەی شەڕەکە بە چەقبەستوویی کۆتاییی ھات.[٦][١٥][٢٠]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Cline، Eric H.؛ Graham، Mark W. (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١١). Ancient Empires: From Mesopotamia to the Rise of Islam (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. لاپەڕە ٥٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٨٨٩١١-٧.
- 1 2 «URARTU IN IRAN». Encyclopaedia Iranica (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ The Oxford Encyclopedia of Archaeology in the Near East (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. ١٩٩٧. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥٠٦٥١٢-١.
- 1 2 Middleton، John (١ی حوزەیرانی ٢٠١٥). World Monarchies and Dynasties (بە ئینگلیزی). Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-٤٥١٥٧-٠. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:0» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Coene، Frederik (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩). The Caucasus - An Introduction (بە ئینگلیزی). Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٥-٢٠٣٠١-٦.
- 1 2 Boyce، Mary (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥). A History of Zoroastrianism, Zoroastrianism under the Achaemenians (بە ئینگلیزی). BRILL. لاپەڕە ١٢. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٠٤-٢٩٣٩٠-٨. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:2» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Frahm، Eckart (١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧). A Companion to Assyria (بە ئینگلیزی). John Wiley & Sons. لاپەڕە ١٩٢. ژپنک ٩٧٨-١-٤٤٤٣-٣٥٩٣-٤.
- ↑ Andrews، Edward D. (٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). THE BABYLONIAN EMPIRE (بە ئینگلیزی). Christian Publishing House. لاپەڕە ٣٧. ژپنک ٩٧٩-٨-٣٤٤٠-٥٨١٢-٢.
- ↑ Chronological Tables: Comprehending the Chronology and History of the World, from the Earliest Records to the Close of the Russian War (بە ئینگلیزی). R. Griffin. ١٨٥٧. لاپەڕە ٣١.
- ↑ Wilson، Michael Kenneth (٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). The Lives of the Wise in an Anti-God World: Daniel 1–6 (بە عەرەبی). Wipf and Stock Publishers. ژپنک ٩٧٨-١-٧٢٥٢-٨٨١٦-٤.
- ↑ The Statistician and Economist: 1st-23d Issue 1876-1905/06 (بە ئینگلیزی). L.P. McCarty. ١٨٧٨. لاپەڕە ٦٥.
- ↑ West، Barbara A. (١٩ی ئایاری ٢٠١٠). Encyclopedia of the Peoples of Asia and Oceania (بە ئینگلیزی). Infobase Publishing. لاپەڕە ٥١٨. ژپنک ٩٧٨-١-٤٣٨١-١٩١٣-٧.
- ↑ Пиотровский، Борис Борисович؛ Бонгард-Левин، Григорий Максимович (١٩٨٨). Ancient Civilisations of East and West (بە ئینگلیزی). Progress Publishers. لاپەڕە ١١٧. ژپنک ٩٧٨-٥-٠١-٠٠١٨٢٣-٨.
- ↑ Nunn، Astrid (١٥ی ئایاری ٢٠١١). «Robert Rollinger. « The Median 'Empire', the End of Urartu and Cyrus the Great's Campaign in 547 BC (Nabonidus Chronicle II 16) ». Ancient West & East 7, 2008, p. 51-66». Abstracta Iranica. Revue bibliographique pour le domaine irano-aryen (بە فەرەنسی). ٣١. doi:١٠.٤٠٠٠/abstractairanica.٣٩٤٢٢. ISSN ٠٢٤٠-٨٩١٠.
- 1 2 3 Zaghamee، Reza (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥). Discovering Cyrus: The Persian Conqueror Astride the Ancient World (بە ئینگلیزی). Mage Publishers. ژپنک ٩٧٨-١-٩٣٣٨٢٣-٧٩-٩. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:3» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Beitzel، Barry (٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٩). The New Moody Atlas of the Bible (بە ئینگلیزی). Moody Publishers. لاپەڕە ٢٢. ژپنک ٩٧٨-١-٥٧٥٦٧-٣٧٢-١.
- 1 2 Chahin، Mack (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣). The Kingdom of Armenia: New Edition (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە ١٠٧. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٦-٨٥٢٤٣-٥. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:4» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Kelekna، Pita (٢٠ی نیسانی ٢٠٠٩). The Horse in Human History (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. لاپەڕە ١٢٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٥١٦٥٩-٤.
- ↑ Thurman، William C. (William Carr) (١٨٦٧). The sealed book of Daniel opened, or, A book of reference for those who wish to examine the "Sure works of prophecy.". Internet Archive. Boston : For sale at the Office of the "World's Crisis". لاپەڕە ٨٤.
- ↑ Farr، Edward (١٨٥٠). History of the Assyrians, Chaledeans, Medes, Lydians and Carthaginians (بە ئینگلیزی). لاپەڕە ١٦٢.