داگڵاس سی-٤٧ سکایترەین
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| داگڵاس سی-٤٧ سکایترەین | |
|---|---|
| لقی | Douglas DC-3، land-based airlifter monoplane |
| ناو بە زمانی فەرمی | Douglas C-47 Skytrain |
| ناسناو | Skytrain |
| لەسەر بنچینەی | Douglas DC-3 |
| پەرەپێدەر | کۆمپانیای فرۆکەوانی دۆگلاس |
| وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| دروستکەر | کۆمپانیای فرۆکەوانی دۆگلاس |
| یەکەم فڕین | ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٤١ |
| Undercarriage | retractable conventional landing gear |
فڕۆکەی داگڵاس سی-٤٧ سکایترەین یان داکۆتا (بەپێی ناولێنانی ھێزی ئاسمانیی شاھانەی بەریتانیا) فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازییە کە لە فڕۆکەی ھاووڵاتی دەگلاس دی سی-٣ پەرەی پێدراوە. لە جەنگی جیھانیی دووەم بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن ھاوپەیمانانەوە بەکارھێنرا. لە ماوەی جەنگدا، سی-٤٧ بۆ گواستنەوەی سەرباز، بارھەڵگر، چەترباز، ڕاکێشانی فڕۆکەی بێ-بزوێنەر و فڕێدانی باری سەربازی بە چەتر بەکارھێنرا. سی-٤٧ بۆ چەندین ساڵ لە خزمەتی بەرەی پێشەوەی چەندین ھێزی سەربازی مایەوە. ئەم فڕۆکەیە بە ڕێژەی سێ ھێندەی فڕۆکەی کۆرتیس سی-٤٦ کۆماندۆ بەرھەمھێنرا، کە فڕۆکەیەکی گەورەتر و قورستر بوو و ھەمان ڕۆڵی بۆ سوپای ئەمریکا دەبینی.
نزیکەی ١٠٠ وڵات ئەم فڕۆکەیەیان بەکارھێناوە و زیاتر لە ٦٠ جۆری جیاوازی لێ بەرھەمھێنراوە. ھەروەک فڕۆکە ھاووڵاتییەکەی دی سی-٣، سی-٤٧ ھەتا ئێستاش لە خزمەتدایە، زیاتر لە ٨٠ ساڵ دوای یەکەم بەکارھێنانی.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Douglas C-47 Skytrain»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |