داڤید دێ خیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەیڤد دی خیا
دی خیا بەدرێسی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا - ساڵی ٢٠١٧
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو دەیڤد دی خیا کوانتینا
ڕێکەوتی لەدایکبوون (١٩٩٠-١١-٠٧) ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٣ ساڵ)[١]
شوێنی لەدایکبوون مەدرید،  ئیسپانیا
باڵا ١٫٩٢ م
جێگای یاریکردن گۆڵچی
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا مانچستەر یونایتد
ژمارەی یانە ١
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٨ - ٢٠٠٣ ئەتلەتیکۆ مەدرید
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٠٩ - ٢٠٠٨ تیمی دووەمی ئەتلەتیکۆ مەدرید ٣٥ (٠)
٢٠٠٩ - ٢٠١١ ئەتلەتیکۆ مەدرید ٥٧ (٠)
٢٠١١ - مانچستەر یونایتد ١٣١ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٠ ئیسپانیای ژێر ١٥ ساڵان ٢١ (٠)
٢٠٠٤ ئیسپانیای ژێر ١٧ ساڵان ١٥ (٠)
٢٠٠٧ ئیسپانیای ژێر ١٩ ساڵان ١٥ (٠)
٢٠٠٩-٢٠٠٢ ئیسپانیای ژێر ٢٠ ساڵان ١ (٠)
٢٠٠٩ ئیسپانیای ژێر ٢١ ساڵان ٢٧ (٠)
٢٠١٣ - ٢٠٠٩ ئیسپانیای ژێر ٢٣ ساڵان ٥ (٠)
٢٠١٤ ئیسپانیا ٥ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

دەیڤد دی خیا یاریزانێکی پڕۆفشناڵی ئیسپانیە کە وەک گۆلچی یاریدەکات لە ئێستادا یاری بۆ یانەی مانچستەر یونایتد و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات.

ئەم یاریزانە لەشاری مەدرید لەدایکبووە، ھەروەھا کاروانی پیشەگەری لەتەمەنی ١٣ ساڵی لە ئەکادیمیای یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەست پێکردووە، بەرلەوەی لەساڵی ٢٠٠٩ یەکەم یاری فەرمی لەگەڵ یانەکە ئەنجام بدات و توانی ھەردوو نازناوی یۆرۆپالیگ و جامی سوپەڕی ئەوڕوپا لەساڵی ٢٠١٠ بۆ یانەکەی دەستەبەر بکات. ئاستبەرزیەکەی بووە ھۆی ئەوەی کە یانەی (مانچستەر یونایتد) لەساڵی ٢٠١١ بۆندێکی بەبڕی ١٧٫٨ میلیۆن پاوەند لەگەڵ مۆر بکات.

لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی یونایتدەوە کردووە، توانیویەتی زیاد لە ١٠٠ یاری ئەنجام بدا و خولی پرێمەرلیگ بەدەستبێنی لەگەڵ یانەکە، لەساڵی ٢٠١٣ ناوی خرایە نێو لیستی باشترین گۆلچیەکانی جیھان.

دی خیا کاپتنی ھەڵبژاردەی لاوانی ئیسپانیا بوو بۆ خوار تەمەنی ٢١ ساڵ، و توانی جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپا لەگەڵ ھەڵبژاردەکە بباتەوە، لەساڵی ٢٠١٤ بانگھێشتی تیمی سەرەکی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا بۆ مۆندیالی ٢٠١٤ی بەڕازیل. لە ساڵی ٢٠١٨شدا، بۆ مۆندیالی ئەوساڵەش گۆڵچی سەرەکی ھەڵبژاردەکە بوو.

ئامارەکانی ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ئەتلەتیکۆ مەدرید[دەستکاری]

مانچستەر یونایتد[دەستکاری]

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ئیسپانیا - خوار ١٧ ساڵ

  • جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپا بۆ خوار ١٧ ساڵ: ٢٠٠٧

ئیسپانیا - خوار ٢١ ساڵ

  • جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپا بۆ خوار ٢١ ساڵ: ٢٠١١ - ٢٠١٣

نازناوە تاکەکەسیەکان[دەستکاری]

  • باشترین گۆڵچی جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپای خوار ٢١ ساڵ
  • بااشترین یاریزانی مانچستەر یونایتد: ٢٠١٤، ٢٠١٣

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "داڤید دێ خیا". کایەزانانی تۆپی پێی باری ھەگمان. Retrieved 25ی Novemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)