داڕێژە:وھ/٢٠٢٠/تشرینی دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Saddam Hussein in 1998.png

سەددام حوسێن عەبدولمەجید ئەلتکریتی (بە عەرەبی: صدام حسين المجيد التكريتي) (لەدایکبووی ٢٨ی نیسانی ١٩٣٧ - مردووی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦) کەسایەتیی سیاسیی عێراقی بوو، لە ماوەی ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ تا ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ پێنجەمین سەرۆککۆماری عێراق بوو. سەددام ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی بەعس بوو، کە دواتر لقی عێراقی لێ جیاکرایەوە. بیروباوەڕی ئەو حیزبە تێکەڵەیەک بوو لە عەرەبیی قەومی و سۆسیالیزم. سەددام ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە کودەتای ١٩٦٨ی عێراق (دواتر ناوی نا شۆڕشی ١٧ی تەممووز)، کە بەھۆی ئەم کودەتایەوە حیزبی بەعس دەسەڵاتی گرتەدەست، و حکوومەتی عەبدولسەلام عارفی لە دەسەڵات ھێنایەخوارەوە.

سەددام وەک جێگری سەرۆک و ژەنەڕاڵ ئەحمەد حەسەن بەکر کاری دەکرد، لەو کاتەدا چەندین گرووپ وایان دانابوو کە دەست بەسەر حکوومەتدا بگرن، بەڵام سەددام ھێزێکی ئەمنی دروستکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەت و ھێزەکانی سوپا. لە سەرەتای حەفتاکان، سەددام نەوتی عێراقی بە نیشتمانی کرد و بانکە جیھانییەکان لە عێراق چوونە دەرەوە، ئەمەش دوابەدوای ڕووداوەکانی جەنگی ئێران و عێراق، شەڕی کەنداو و گەمارۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لەسەر عێراق. سەددام لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی سیستمی نەوتی عێراق، ئەو کاتە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ھەنگاوە دەبێتە ھۆی گەشەکردنی ئابووری عێراق بە ماوەیەکی خێرا. لەم کاتەدا پلە و پۆستەکانی وڵات بە سوننەی عەرەب پڕکرانەوە.

دوای ئەوەی چەندین ساڵ بەشێوەی دی فاکتۆ حوکمی عێراقی دەکرد، لە ساڵی ١٩٧٩ بەڕەسمی سەددام بووە سەرۆککۆماری عێراق. ئەو چەندین بزووتنەوەی کوردی و شیعەی سەرکوت کرد کە ھەوڵی خۆبەڕێوبردن و سەربەخۆییان دەدا. سەدام عێراقی ڕووبەڕووی جەنگی ئێران و عێراق و شەڕی کەنداو کردەوە، شێوازی بەڕێوەبردنەکەی سەددام بە دیکتاتۆری دادەنرێت. ژمارەی عێراقییە کوژراوەکان لە ماوەی خزمەتی سەربازی بۆ حکوومەتەکەی سەددام، جینۆسایدەکان و زەبر و زۆردارییەکانی سەددام بە نزیکەی ٢٥٠ ھەزار کەس دادەنرێت. داگیرکاریی سەددام بۆسەر ئێران و کوێت، بەھەمان شێوە بووە ھۆی مردنی سەدان ھەزار کەس. سەدام لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، لە ھەڵەبجە بووە ھۆی کۆمەڵکوژییەکی گەورە و بە بۆمبی کیمیایی ٥ ھەزار کوردی کوشت.
خوێندنەوەی زیاتر...