داڕێژە:وھ/٢٠١٧/ئاب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Gay flag.svg

ھاوڕەگەزخوازی پێکھاتووە لە پەیوەندییەکی ڕۆمانتیکی و سێکسی لە بەینی ئەندامانی ھەمان زایەند. ھاوڕەگەزخوازی «نەخشێکی سەرنجیی سۆزدار و سێکسیی و ڕۆمانسی ھەتاھەتایییە» لە بەینی ئەندامانی ھەمان زایەند. ھەروەھا «ئاماژەیەکە بۆ کەسێک کە لەسەر بنەمای ئەو سەرنجانە ھەستی ھەیە و ھەمان ڕەفتاری ھەیە لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەیەک کە ھەمان ھەستیان تێدا ھاوبەشە.»

لە پاڵ جیاڕەگەزخوازی و دووڕەگەزخوازی، ھاوڕەگەزخوازی یەکێکە لەو سێ پۆلە سەرەکییەی ڕووتێکردنی سێکسی. زاناکان ھۆکاری سەرەکی ڕووتێکردنی سێکسی نازانن، بەڵام پێیان وایە بەھۆی کاریگەرییەکی دوولایەنەی بۆماوەیی و ھۆرمۆنییەوە دروست دەبێت، لە پاڵ ئەوانیشدا، کاریگەری کۆمەڵگا لەوانەیە ڕۆڵێک بگێڕێت. زاناکان ھاوڕەگەزخوازی بە ھەڵبژاردنێکی کەسەکە لە قەڵەم نادەن. ئەوان پشت بەو بیردۆزانە دەبەستن کە لە سایەی زیندەیی ھاتوونەتە ئاراوە و دەچنەوە سەر ھۆکارە بۆماوەیییەکان.

(تەواوی وتار...)