داڕێژە:وھ/٢٠١٦/١٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەژدیهای کۆمۆدۆ لە نزیکەوە

ئەژدیھای کۆمۆدۆ (ناوی زانستی: Varanus komodoensis) جۆرە مارمێلکەیەکی گەورەیە لە چەند دوورگەیەکی ئیندۆنیزی دەژیێت. لەوانە: کۆمۆدۆ، ڕینکا، فلۆرس، گیلی مۆتانگ و پادار. درێژی ئەم جۆرە خشۆکە لە حاڵەتی دەگمەن دەکرێ بگاتە ٣ مەتر و کێشی دەگاتە نزیکەی ٧٠ کیلۆگرام. ئەم ئەژدیهایە «ئۆڕا»شی پێ دەوترێت لەلایەن دانیشتووانی ڕەسەنی ئەو دوورگانە.

بەھۆی قەبارەیەناوە، ئەم مارمێلکانە بەسەر ناوچەی ژیانیاندا زاڵبوونە. ئەژدیھای کۆمۆدۆ بێبڕبڕەکان، باڵندەکان و شیردەرەکانیش ڕاودەکەن. وە دەشوترێ کە گەستنیان ژەھراویە؛ دوو ڕژێنیان ھەیە لە شەویلگەی خوارەوە کە چەند پڕۆتینێکی ژەھراوی و دەرمانی دژە مەیینی خوێن دەردەکەن. خواردنی سەرەکی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بەزۆری ئاسکە، بەڵام بڕێکی بەرچاوی گۆشتی بۆگەن و مردارەوەبووش دەخۆن و تەنانەت مرۆڤیش لە مەترسیان بەدەر نییە.

زانا ڕۆژاواییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٠ ئەژدیھای کۆمۆدۆیان لە لیستی ئاژەڵان تۆمارکرد. قەبارە گەورەکەیان و ناوبانگە ترسێنەرەکەیان وای لێکردوون ببنە جێی سەرنج لە باخچەی ئاژەڵان. بەڵام لە سرووشتدا، ڕووبەری نیشتەجێبوونیان کەمبۆتەوە بە ھۆی چالاکییەکانی مرۆڤ. ئێستا ئەژدیھای کۆمۆدۆ لە لیستی گیاندارە مەترسی لەسەرەکانە. لەبەر ئەوەش یاسای ئیندۆنیزیا پارێزگارییان لێدەکات و ناشناڵ پارکێکیش کراوەتەوە بۆ پارێزگارییان بەناوی ناشناڵ پارکی کۆمۆدۆ. (زیاتر…)