داڕێژە:وھ/٢٠١٣/٤٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
مانگ و ئەستێرە، یەکێک لە هێماکانی ئیسلام

ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە و لە ڕووی ژمارەی باوەڕدارنەوە لە دوای ئایینی مەسیحییەت دووەم ئایینە. بە کەسێک کە باوەڕی بەم ئایینە ھەبێت موسڵمان دەوترێ.

موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان محەممەد دواین نێردراو و پێغەمبەری «اللة» (خوا)یە. ھەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر محەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی محەممەد (سوننەت) دێت. ھەروەک موسڵمانان باوەڕیان بە ھەموو نێردراو و پێغەمبەرەکانی پێش محەمەد ھەیە وەک ئیبراھیم و یووسف و مووسا و عیسا بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە قورئاندا ھاتبێت.

زۆربەی موسڵمانانی ئەمڕۆ لەسەر مەزھەبی سوننە یان شیعەن و ھەندێ کەمایەتی تر ھەیە کە لەسەر مەزھبی ترن. ئیندۆنیزیا گەورەترین وڵاتی ئیسلامیە لە ئێستادا ٪١٣ موسڵمانانی جیھانی لە خۆ دەگرێت، و ئەوانەی تر دابەش دەبن لە جیھاندا بەم شێوەیە: ٪٢٥ لە باشوری ئاسیا، ٪٢٠ لە ڕۆژھەڵاتی ناوین، ٪٢ لە ئاسیای ناوەندی، ٪٤ لە وڵاتەکانی تری باشوری ئاسیا و ٪١٥ لە ئەفریقا و ھەروەک چەند کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ھەیە لە چین و ڕوسیادا بەڵام بە کەمایەتی دائەنرێن لەبەر زۆری ژمارەی دانیشتووانیان، ژمارەی موسڵمانان ئەمڕۆ ئەگاتە ١٫٥٧ میلیارد کەس بەم شێوەیە ٪٢٣ی دانیشتووانی جیھان پێک دەھێنن. و ژمارەیەکی زۆر موسڵمان ھەیە لە وڵاتە پیشەسازیەکانی وەک ئەمەریکا و کەنەدا و وڵاتەکانی ئەوروپای ڕۆژاوا ئەمیش بە ھۆی کۆچکردن بووە بۆ سەرچاوەی بژێوی، و ڕێژەی موسڵمانان لەم وڵاتانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ئەویش بە ھۆی ئەوەی ھەندێ لە نەوەکانیان ھەڵدەستن بە ناسین و نزیکبونەوە لەم ئایینە، ئەمەش وای کردووە ژمارەیەک لە شارەزایان وا دادەنێن کە ئیسلام خێراترین بڵاوبونەوەی ھەیە لە ناو ئایینەکان لە ئێستادا. (زیاتر…)