داڕێژە:وھ/٢٠١٢/٣٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
تابلۆی جلی جێژن لە لایەن وێنەکێشی فەڕەنسی ناسرەدین دینات

جەژنی ڕەمەزان (بە عەرەبی: عيد الفطر) یەکەم جەژنی موسڵمانانە و لە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال دەست پێدەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانە. لە کۆتایی ئایەتی ١٨٥ی سوورەتی ئەلبەقەرە ھاتووە: وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ. واتە: بۆ ئەوەی ئەو ماوەیە تەواو بکەن شوکرانەبژێری خوا بن لەسەر ئەوەی ڕێنوێنیی کردوون.

ماوەی جێژنی ڕەمەزان سێ ڕۆژە و موسڵمانان لە یەکەم ڕۆژی جێژندا و دوای بەرزبوونەوەی خۆر بە ئەندازەی ڕمێک نوێژی جێژن دەکەن. بەڕۆژووبوون لە یەکەم ڕۆژی جێژنەکان حەرامە و وەرگیراو نییە.

یەکێک لە جیاکەرەوەکانی جەژنی ڕەمەزان لە جەژنی قوربان بریتیە لەوەی کە دەبێت پێش نوێژی جەژن، موسڵمانان زەکاتی ڕۆژوو دەربکەن و بەسەر موسڵمانە ھەژارەکان دابەشی بکەن. دوای نوێژی جەژن، موسڵمانان پیرۆزبایی ھاتنی جەژن لە موسڵمانانی نزیک خۆیان دەکەن و دوای گەییشتن بە ماڵی خۆیان پیرۆزبایی لە ئەندامانی خیزانەکەیان دەکەن و دواتریش سەردانی ناسیاو و خزمە نزیکەکانیان دەکەن. ھەروەھا پێشوازی لە دراوسێ و ئەو کەسانە دەکەن کە سەردانی دەکەن بۆ گەردنازایی و پیرۆزبایی. (زیاتر…)