بۆ ناوەڕۆک بازبدە

داپیر و باپیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زە فەیڤرت – باپیرەیەک و نەوەکەی، تابلۆی جۆرجۆس جاکۆبیدێس (١٨٩٠)

داپیر[١][ئ] و باپیر[٤][ا] دایک و باوکی باوک یان دایکن. ھەموو زیندەوەرێک کە لە ڕووی سێکسییەوە زاوزێ دەکات، بە لایەنی کەمەوە چوار پشتی بۆماوەیی باوانی ھەیە؛ مرۆڤانی ئێستاش، زیاتر لە ٣٠ ھەزار ساڵە خاوەن ئەم بۆماوەیییەن و بەم شێوەیە زۆربوون.[٦]

لەو حاڵەتانەی کە دایک و باوک ئامادە نین یان ناتوانن چاودێرییەکی گونجاوی مناڵەکانیان بکەن (بۆ نموونە، بەربەستی دارایی، کێشەی ھاوسەرگیری، نەخۆشی یان مردن)[٧] زۆرجار باپیران و داپیران ڕۆڵی چاودێرانی سەرەکیی مناڵەکە دەگرنە ئەستۆ. بە تایبەتی لە چاندە نەریتییەکان، زۆرجار باپیران و داپیران ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆ و ڕوونیان ھەیە لە پەیوەندی لەگەڵ پەروەردەکردن و چاودێریکردنی منداڵ. داپیرە و باپیرە خزمی پلە دوون لەگەڵ نەوەکانیان و ٢٥٪ سەرییەککەوتنی بۆماوەیییان ھەیە.[٨]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. یان نەنە،[٢] یان نەنک[٣]
  2. یان باوەگەورە[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «داپیە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئازاری ٢٠٢٥.
  2. «نەنە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئازاری ٢٠٢٥.
  3. «نەنک»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئازاری ٢٠٢٥.
  4. «باپیرە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئازاری ٢٠٢٥.
  5. «باوەگەورە»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئازاری ٢٠٢٥.
  6. Zhavoronkov، Alex (٢ی تەممووزی ٢٠١٣). «13 Reasons Why You Will Live Longer Than Your Parents». Huffington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  7. «Log in | Psychology Today». Psychology Today (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  8. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Grandparent»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٥.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
  • میدیای پەیوەندیدار بە Grandparents لە ویکیمیدیا کۆمنز