داوای لێبوردن
ڕواڵەت

داوای لێبوردن دەربڕینێکی خۆبەخشانەیە بۆ پەژارە یان پەشیمانی لە کردەوەیەک، بۆیە داوای لێبوردن کردەی دەربڕینی پەشیمانییە.[١] ئامانجی داوای لێبوردن بەگشتی لێبوردنە، ئاشتەوایی، و گەڕاندنەوەی پەیوەندی نێوان ئەو کەسانەی کە بەشدارن لە ناکۆکییەکدا.[٢]
سروشتی داوای لێبوردن لانیکەم دوو کەس دەگرێتەوە کە یەکێکیان ئەوی دیکەی توڕە کردووە.[٣] یانیش دەکرێ دوو کۆمەڵە خەڵک لەخۆبگرێت، یەکێکیان پێشتر ئەوی دیکەیانی توڕە کردبێ. ئەوەی لە وێنەکەی سەرەوەدا دەبینرێت، حکوومەتی ئوسترالیا (دامەزراوەیەک) داوای لێبوردن دەکات بەھۆی ھەڵەکانی پێشووی لەگەڵ ھۆز و گەلە ڕەسەنەکانی وڵاتەکە (گرووپێکی نەتەوەیی گەورە).[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Chiles، Benjamin W.؛ Roloff، Michael E. (٦ی ئابی ٢٠١٤). «Apologies, Expectations, and Violations: An Analysis of Confirmed and Disconfirmed Expectations for Responses to Apologies». Communication Reports. ٢٧ (2): ٦٥–٧٧. doi:١٠.١٠٨٠/٠٨٩٣٤٢١٥.٢٠١٤.٨٩٠٧٣٥. S2CID ١٤٣٦٨٣٣١٩.
- ↑ Zack، Naomi (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). The Oxford Handbook of Philosophy and Race (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. لاپەڕە ٥١٧–٥٢٠. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٠٢٣٦٩٦-٠.
- ↑ Opt، Susan K. (تەممووزی ٢٠١٣). «Apology as Power Intervention: The Case of News of the World». Western Journal of Communication. ٧٧ (4): ٤٢٤–٤٤٣. doi:١٠.١٠٨٠/١٠٥٧٠٣١٤.٢٠١٣.٧٦٧٤٧١. S2CID ١٤٥٧٣١١٨٤.
- ↑ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Apology (act)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە داوای لێبوردن تێدایە.