بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دامەزراوەی زانستی نیشتمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

دامەزراوەی زانستی نیشتمانیی ئەمریکا (ئێن ئێس ئێف) (بە ئینگلیزی: U.S. National Science Foundation) ئاژانسێکی سەربەخۆی حکومەتی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە پشتگیری توێژینەوەی بنەڕەتی و پەروەردە دەکات لە ھەموو بوارە نا-پزیشکییەکانی زانست و ئەندازیارییدا. ھاوتا پزیشکییەکەی دامەزراوەی نیشتمانی تەندروستییە. بە بوودجەیەکی ساڵانەی نزیکەی ٩٫٩ ملیار دۆلار (ساڵی دارایی ٢٠٢٣)، ئێن ئێس ئێف پارەدارکردنی نزیکەی ٢٥٪ی ھەموو توێژینەوە بنەڕەتییەکان دەکات کە بە پشتگیری فیدراڵی لەلایەن زانکۆ و کۆلێژەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە ئەنجام دەدرێن.[١] لە ھەندێک بواردا، وەک ماتماتیک، زانستی کۆمپیوتەر، ئابوورناسی، و زانستە کۆمەڵایەتییەکان، ئێن ئێس ئێف سەرچاوەی سەرەکی پشتگیری فیدراڵییە.

بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری ئێن ئێس ئێف لەلایەن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە دادەمەزرێن و لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە پەسەند دەکرێن، لەکاتێکدا ٢٤ ئەندامەکەی دەستەی زانستی نیشتمانی (ئێن ئێس بی)[٢] کە لەلایەن سەرۆکەوە دادەمەزرێن پێویستیان بە پەسەندکردنی ئەنجومەنی پیران نییە. بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەر بەرپرسیارن لە بەڕێوەبردن، پلاندانان، بوودجە و کاروباری ڕۆژانەی دامەزراوەکە، لەکاتێکدا ئێن ئێس بی ساڵی شەش جار کۆدەبێتەوە بۆ دانانی سیاسەتە گشتییەکانی. بەڕێوەبەری ئێستای ئێن ئێسئێف سێتورامان پانچاناتانە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Budget, Performance and Financial Reporting – About NSF | NSF – National Science Foundation». new.nsf.gov (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «National Science Board». National Science Board.