درەختی بی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە داری بیەوە ڕەوانە کراوە)
درەختێکی بی، پلەی ٥

B-Tree یان درەختی-بی لە زانستی کۆمپیوتەردا پێکھاتەیەکی درەختیی داتایە کەوا داتا بە ڕیزکراوی ئەھێڵێتەوە، ڕێگاش ئەدات 'گەڕان' بکرێ تیایدا، بەدەستخستنی بەسەرە، تێکردن، و سڕینەوە لە ماوەیەکی لۆگاریتمیدا. درەختی-بی گشتیکردنێکە بۆ گەڕانی درەختی دوانی کە ھەر گرێیەک بتوانێ زیاد لە دوو وەچەی ھەبێت.