داریۆشی مادی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
داریۆشی ماد یەکێکە لە کەسایەتییەکانی پەڕتووکی دانیال لە بەشەکانی ٦–٩دا کە پاشای بابل بووە. ئەو لە کاتی گەیشتن بە دەسەڵات تەمەنی ٦٢ ساڵ بووە.
لە پەڕتووکی دانیالی پەیمانی کۆندا، داریۆشی ماد (٥: ٣٠-٣١) وەک فەرمانڕەوای دوای کوژرانی «بێلشازار»ی پاشای کلدانییەکان ناسێنراوە. وا دێتە بەرچاو کە دانیال لە سەردەمی فەرمانڕەواییی داریۆش و کورووشی پاشای هەخامەنشییەكان (دانیال ٦: ٢٨، ١٠: ١) — کە مەبەست لێی هەمان کورووشی مەزنە — پێگەیشتبێت. بەپێی گێڕانەوەی پەڕتووکەکە، داریۆش کوڕی ئەحشەویرۆش (خەشایارشا)یە و لە نەژادی مادەکانە، کە لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا گەیشتووەتە دەسەڵات (دانیال ٥: ٣١، ٩: ١). ئەم ئاماژانە - کە لەگەڵ ڕاستییە مێژوویییەکانی ئەمڕۆدا ناکۆکن کێشەی بۆ ئەو توێژەرانە دروست کردووە کە هەوڵ دەدەن دژایەتییەکانی ناو دەقەکە چارەسەر بڕەوێننەوە. ئەم پەڕتووکە لە سەردەمی هێلینیستیدا نووسراوەواتە زۆر دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی هەخامەنشی.
پەڕتووکی دانیال، زیاتر کۆمەڵە چیرۆکێکی ئەخلاقی و ئایینییە تا بەرهەمێکی مێژوویی. ئەم پەڕتووکە لە شێوازی ئەدەبیاتی جەماوەری و بەربڵاوی نێو خەڵکی ئاسایی دەچێت کە وردبینیی مێژوویی ئامانجی سەرەکیی نییە. لێکۆڵەران ڕوونکردنەوەی جیاوازیان لەم بارەیەوە داوە لەوانە ئەو تیۆرییەی دەڵێت چەندین نووسەری جیاواز لە سەردەمە جیاوازەکاندا دەستیان لە نووسینی ئەم پەڕتووکەدا هەبووە. بەڵام ئەم ڕوونکردنەوەیە ناتوانێت پێشخستنی هەڵەی ناوی «داریۆشی ماد» بەسەر «کورووش»دا بپڕوێنێتەوە. لێکۆڵەرێکی تر پێشنیار دەکات کە ئایەتی ٦: ٢٨ نەبێت بە ئاماژەدان بۆ دوو کەسی جیاواز (داریۆش و کورووش) دابنرێت، بەڵکو «داریۆش» تەنیا نازناو یان ناوی تەختی پاشایەتیی کورووش بووبێت. تەمەنی ٦٢ ساڵیش بە تەواوی لەگەڵ ئەو ڕاستییانەدا دەگونجێت کە دەربارەی تەمەنی کورووش دەزانرێن.
سەرباری ئەمەش، ئاڵۆزی و تێکەڵاوییەکانی پەڕتووکی دانیال ڕەنگە بەهۆی دووریی سەردەمی نووسینی بێت لە سەردەمی پادشاکانی هەخامەنشی، هەروەها بەهۆی سروشتی جەماوەریی پەڕتووکەکە خۆیەوە بێت. ئەم ئاڵۆزییە دەربارەی داریۆشی ماد لە سەرچاوە عەرەبی و سریانییەکانیشدا دەبینرێتەوە.
لەبەر ئەوەی لە پەڕتووکی دانیالدا داریۆشی ماد لەو کاتەی دانیال دەخاتە چاڵی شێرەکانەوە بە «پیاوێکی بەتەمەن» ناو براوە مەحاڵە مەبەست لێی داریۆشی یەکەمی هەخامەنشی بێت؛ چونکە لەو کاتەدا داریۆشی یەکەم تەمەنی کەمتر لە ١٠ ساڵ بووە. هەروەها ناتوانێت خەشایارشاش بێت کە کوڕی داریۆشی یەکەمە. وا دیارە ئەو کەسەی مێژووەکەی لە پەڕتووکی دانیالدا تۆمار کردووە، تووشی هەڵەی مێژوویی بووە و ناوی گۆبریاس (یەکێک لە سەردارەکانی کورووش)ی بە داریۆش تۆمار کردووە.
ئۆگباروو
[دەستکاری]بەوتەی ڕودیگەر ئاشمیت، ئەگەری هەیە داریۆشی ماد، هەمان «گۆبریاسی ئاشووری» (واتە سەرداری خۆجێیی ئاشووری لە باکووری بابل) بێت کە لە گێڕانەوەی زەینفۆندا بە ناوی «پیاوی بەتەمەن» (پیرەمێرد) ناوی براوە (ئەگەرچی هەندێک زانیاریی کەم یان زۆری باوەڕپێکراو لەخۆدەگرێت). ئەم کەسە یەکێک بوو لە سەردارانی بابل کە لە سەردەمی نەبونید و بێلشازاردا سەردار بوو و بە هاتنەسەرکاری کورووشی مەزن، وەک سەرداری کورووش لە باکووری بابل مایەوە. هەروەها داریۆشی ماد ڕەنگە گۆبریاس بێت، فەرمانڕەوای (پەھاتو paḫātu) خاکی گوتیۆم (واتە بەشێک لە مادی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاشوور لە چیاکانی زاگرۆس) و یاریدەدەری باڵای سەربازیی کورووشی مەزن کە لە داگیرکردنی بابلدا یارمەتیی دا و دوای ئەوە بووە فەرمانڕەوای ئەوێ.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بۆ خوێندنەوەی زیاتر
[دەستکاری]- Frye، Richard N (1996). «Darius the Mede». Encyclopædia Iranica. بەرگی 7. New York: Bibliotheca Persica Press. لاپەڕە 40–41.
- Schmitt، Rüdiger (2003). «GOBRYAS». Encyclopædia Iranica. بەرگی XI. New York: Bibliotheca Persica Press. لاپەڕە 28–29.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم مێژوو وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |